هەپەگە بە ڕێزداری و پێزانینەوە شەهیدانی شۆڕشی بیرهێنایەوە

هەپەگە لە ئاست بیرهێنانەوەی شەهیدانی پێشەنگی شۆڕشدا گوتی: "لە کەسێتی پێشەنگی مەزنمان هاوڕێ حەقی کارەردا هەموو شەهیدانی شۆڕش و شەهیدانی مانگی گوڵان بە ڕێزدارییەوە یاد دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین یادکردنەوەیان لە تێکۆشانماندا بە سەرکەووتن تاجدار بکەین."

شەهیدانی مانگی گوڵان

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە بەڕاگەیاندراوێکی نوسراو یادی شەهیدانی پێشەنگی شۆڕش و مانگی گوڵانی کردەوە و بەڵێنی بە سەرکەووتن تاجدارکردنی بیرهێنانەوەی شەهیدانی دا.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:

"تێکۆشانی ئازادیمان لە پێناو ئەوەی گەلەکەمان لە ئایندەیەکی شکۆدار و ئازاددا بژێت، لە ئەستۆیی فیداییە بڵندەکانمان بووە، کە بەبێ دوودڵی بە شەهیددانەوە بەڕێوەبراوە. تەڤگەری ئازادی ئاپۆیی لە هەموو ساڵێکی ٥٢ ساڵەی تێکۆشاندا، لە هەموو مانگ و ڕۆژێکدا شەهیدیان داوە و سوپای نەمری شەهیدان، هێڵی شەهیدان و پیرۆزترین بەهایان بۆ گەلی کورد ئافراندووە. پێشەنگی شۆڕشگێرمان هاوڕێ حەقی کارەر کە ڕێبەر ئاپۆ پێی دەڵێت 'وەک ڕووحی شاراوەی من بوو'، لە ١٨ـی گوڵانی ١٩٧٧دا شەهید بوو. بۆیە ئەم ڕۆژە وەک 'ڕۆژی شەهیدان'، مانگی گوڵانیش وەک 'مانگی شەهیدان' پەسەند کراوە. شەهیدانمان سەرچاوەی هێزی بنەڕەتیمانن کە ئێمە زیندوو ڕادەگرن، بەبێ ئەوەی گوێ بە هیچ ئاستەنگییەک بدەن بۆ بەهاکانمان هێزی هەنگاونانیان ئافراند. گەلی کوردستان زۆر باش ئەم حەقیقەتەی ناسی و لێی تێگەشت، هەموو کاتێک بە شکۆیەکی مەزنەوە پێشوازییان لە شەهیدان کرد و بە گیانی خۆیان خاوەندرییان لە شەهیدان کرد. لە مانگی گوڵاندا چەندین بازنەی شەهادەتی مەزن دروستبووە کە بە بەرخۆدانی داستانیانەوە مێژوویان تۆمار کرد.

ڕۆژی ١ـی گوڵان لە لوبنان عەبدولقادر چوبوکچوو، لە گارزان فەرماندەی ئەیالەت، ڕەمەزان کاپلان (جەلان هۆجا) و هەڤاڵەکەی و فەرماندەی هێژا جودی حەمزە و هاوڕێیانی؛ ٢ـی گوڵان فەرماندەی سەرەتاییمان محمەد قەرەسونگور و ئیبراهیم بیلگین و فەرماندەکانی گۆڕپانی ناوین ئازاد سیسەر و چەکدار ئامەد؛ ٤ـی گوڵانی ١٩٣٧ لەگەڵ دەستپێکردنی کۆمەڵکووژی دێرسیمدا بە هەزاران لە گەلی دێرسیممان؛ ٦ـی گوڵان دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسڵان و حەسەین ئینان و هاوکات لە شۆڕشگڕە ئەنتەرناسیۆنالیستی جیهانی ئەرنەستۆ گیڤارا؛ ٩ـی گوڵان لە میلیتانانی هێژا پەژاک؛ فەرزاد کەمانگەر، شرین عەلمهۆلی، عەلی حەیدەریان، فەرها وەکیلی و لە فەرماندە پێشەنگەکانی هەبەدەهە ئولاش بایراق‌تارئۆغلوو؛ ١١ـی گوڵان غوربەت ئایدن (مزگین)؛ ١٢ـی گوڵان لەیلا قاسم و چوار لە هاوڕێیانی؛ ١٦ـی گوڵان لە هەولێر لەگەڵ هاوڕێ هێلین، ساڵەح و ئۆزاندا دەیان هەزاران هاوڕێمان لە لایەن پەدەکەوە شەهید کران، ١٨ـی گوڵان چوارەکە (فەرهاد کورتای، ئەشرەف ئانیاک، مەحموود زەنگین، نەجمی ئۆنەر) و شۆڕشگێڕی پێشەنگ ئیبراهیم کایپاک‌کایە؛ ١٩ـی گوڵان خەلیل چاڤگون و موسلوم باران؛ ٢٢ـی گوڵانی ٢٠٠١دا شانزە هەڤاڵامان لە لایەن سوپاتی تورکەوە لە هەرێمی یەدیسوی چەولیک بە چەکی کیمیاوی شەهید کران؛ ٢٥ـی گوڵان هاوڕێ ئەحمەد قەسیپ (جەمشید) و فیدایانی پێشەنگی تابووری نەمران، ئاندۆک و هێرش؛ ٢٧ـی گوڵان هاڕێمان ئیسماعیل نازلکول (قاسم ئەنگین)؛ ٣١ـی گوڵان لە نورحاکان لە پێشەنگانی شۆڕشگێڕی تورکیا، سینان جەمگیل و هەڤاڵەکانی شەهید بوون

بە ڕێزدارییەوە ڤاڵانمان فوئاد و ڕەزا بە بیردێنینەوە

١٢هەمین کۆنگرەی پەکەکە لە ٥-٧ی ئایاری ٢٠٢٥ ئەنجام درا، کرا بە دیاری هاوڕێ فوئاد-عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون و شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا. هاوڕێی سەرەتای دەستپێکی ڕێبەر ئاپۆ، هاوڕێی حەقیقەت، پێشەنگی تێکۆشانمان، پیری زانامان هاوڕێ فوئاد کە دڵی پڕبوو لە عەشقی ڕێبەریتی و ورەپێدان، وەک ئەندامێکی بە هێزی هێڵی ئاپۆیی مۆرکی خۆی لە تێکۆشانمان دا. هاوڕێ ڕەزا خۆی و هەموو بنەماڵەکەی بەبێ دوو دڵی بەشداری نێو تێکۆشانی ئازادییان کرد، بێ پایان تێکۆشا، بەبێ ئەوەی بزانێت ترس چیە، بە هەڵوێستی خۆی بوو بە مۆنۆمێنتی مەزنی بوێری، چەکداری شارەزایی ساڵانی سەرەتای تێکۆشان، ڕەنجدەری مەزنی هێڵی خۆپاراستن، بەرخۆدێرەی زیندان و دیپلۆماتکاری بە هێزی سیاسەتی دیموکراتیک ناوی خۆی لە هەموو جیهاندا ناساند. شەهید بوونی ئەندامانی دامەزرێنەری پەکەکە ،پێشەنگانی مەزنمان هاوڕێ فوئاد و ڕەزا ئاڵتون کە لە مانگی ئایار، لە مانگی شەهیدان پێشوازی لە یادکردەنەوەیان دەکەین، بە ڕێزداری و پێزانین و خۆشەوییستییەوە یاد دەکەینەوە.

لەبەر ئەوەی بە هەزاران قارەمان لەم مانگەدا بە شێوەیەکی داستانی بەرخۆدانیان کردو و شەهید بوون، مانگی ئایار بوو بە مانگی شەهیدان و مانایەکی مەزنی وەرگرت. لە ٤٨هەمین ساڵیادی ئەواندا، لە کەسێتی پێشەنگی مەزن حەقی کارەردا هەموو شەهیدانی شۆڕش و مانگی ئایار بە ڕێزداری و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە و بەڵێن دەدەین کە بیرهێنانەوەی شەهیدان لە تێکۆشانماندا بە سەرکەوتن تاجدار بکەین."