لە دێرسیم بۆ یادی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بانگەوازی بەشداربوون کرا

لە شاری دێرسیم، ١٧ی ئایار بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون مەراسیمێکی جەماوەری یادکردنەوە بەڕێوەدەچێت.

پێش یادەکردنەوەکە شاندێک لە پەرلەمانتارانی دەم پارتی، کۆمەڵەی عەلەوییەکان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەردانی دوکانداران و جەماوەری گەلیان کرد.

مەراسیمەکە لە دێرسیم کاتژمێر ١٣:٠٠ لە گۆڕەپانی سەید ڕەزا بەڕێوەدەچێت. هەروەها شاندەکە داوایان لە گەل کرد بە شێوەیەکی جەماوەری بەشداری یادکردنەوەکە بکەن و تیشکی خرایە سەر بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتی لە ٢٧ی شوباتدا ڕایگەیاند.