بە دیمەن

سەبری ئۆک: پێویستە باوەڕ بە خۆمان و ڕێبەر ئاپۆ بکەین

سەبری ئۆک ڕایگەیاند کە پەکەکە بەرخۆدانێکی ٥٢ساڵەی لە مێژوودا تۆمار کرد و وتی: "لە گەڵ ئەو هەنگاوە مێژووییەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت ئەنجامی بدات، پێویستە ئێمە بە مۆڕاڵ، هۆشیاری و بەرخۆدانێکی مەزنەوە دەست بە پرۆسەی نوێ بکەین.

پەکەکە پێش چەند ڕۆژێ لەمەوبەر کۆنگرەی دوازدەهەمی خۆی کە لە نێوان ٥-٧ی ئایارد لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە سەرکەوتوویی ئەنجامیدا، ڕاگەیاند و ئەنجام و بڕیارەکانی کۆنگرەکەی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد، سەبری ئۆک ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بۆچوونەکانی خۆی لە کۆنگرەکەدا خستە ڕوو و لە سەرەتای وتارەکەیدا هەموو شەهیدانی شۆڕشی لە کەسایەتی هەڤاڵ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، یاد کردەوە.

هەڵسەنگاندنەکانی سەبری ئۆک ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەمشێوەیەیە:

'ئەگەر هەموو ئەزموونە مێژوویی جیهان لەسەر یەک کۆبکەیتەوە، نیوەی پەکەکە نابێت'

"نابێت مرۆڤ لەسەر کۆتایی هاتنی سەردەمی پەکەکە هەست بە دڵتەنگی بکات. ڕێبەر ئاپۆ بەم گۆڕانکارییە دڵخۆشە، متمانەی بەخۆی هەیە، باوەڕی بەو شتانە هەیە کە دەیەوێت بەرەوپێشی ببات و بۆ ئەوە وتی: 'ئەمە ئیرادەی منە، ئەم بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆی منە، گرنگ نییە هەرکەس چی دەڵێت، پەکەکە کۆتایی بە سەردەمی خۆی دەهێنێت و تەواو" ئێمەش لەوە تێدەگەین. هەڤاڵانیش باسیان لەوە کرد کە مێژووی ٥٢ساڵەی ئێمە وڵامدەری جیهانە. کاتێک کە ئێمە دەمانویست چۆن شەڕ بکەین، چۆن خۆمان ڕێکخستن بکەین، یەک بە یەک مێژووی شەڕەکانی جیهانمان دەخوێندەوە، ئەوان ناگەن بە نیوەی پەکەکە، ئێمە شتێکی بەم شێوەیەمان بۆ مرۆڤایەتی بە جێهێشتووە، بەڵێ، ئەوانە بەنرخن، نەک هەر بۆ ئێمە، بەڵکوو بۆ مرۆڤایەتی بوونیان هەر دەمێنێت. هەڤاڵانیش باسیان کرد، ئاپۆیی بوون، پەکەکە ڕۆحێکە، ئەخلاقێکە، ژیانێکە، بۆیە بەردەوام دەڵین ئێمە ئاپۆیین، هەموو ڕێبەران وەهان، هەموو پێغەمبەران وەهان. سەد ساڵان، هەزار ساڵان جارێک مرۆڤایەتی بەمشێوەیە، ڕێبەری بەو شێوەیە دێنێتە سەر جیهان.

پێویستە لە ڕۆحی کۆمەڵگای دیموکراتیک تێبگەین و بەرپرسیاری وەبگرین

لە دواییدا دەناسرێنەوە. ٥٠ ساڵ تێپەڕیوە ئەوکات کەم و زیاد ڕاستییەکانی بە دیار دەکەوێت. بەڵام ئێمە بانگەشەی ئەوە دەکەین کە هیچ پێغەمبەرێک، هیچ ڕێبەرێک نەیتوانیوە وەک ڕێبەر ئاپۆ خۆی بە مرۆڤایەتی بناسێنێت، لە ماوەی ١٠، ٢٠ ساڵدا. بەم شێوەیە. وە ڕێبەر ئاپۆ داهاتووی خۆی باش هەست پێکرد. بەڵێ لە سەدەی ٢٠دا هەتا سەدەی ٢١ لە ساڵی ٢٠٢٥دا تەنها یەک بزووتنەوە لە جیهاندا وەک پەکەکە بەرخۆدان و تیکۆشانی کرد. سەدەی ٢٠ و٢١ لە پارادایمدا گۆڕانکاری دەست پێکرد، لەبەر ئەوە جیهان گۆڕاوە. ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت رێبازێکی نوێ دەستپێبکات. ئەوە چییە؟ کۆمەڵگای دیموکراتیک، یەکێتی دیموکراتیک. ئەوەش بە گوێرەی دۆخی جیهان، کات و پرۆسەکە. پێویستە لەوە تێبگەین ڕۆحی ئەمە چییە و بەو گوێرەیە وەڵامدەر بین.

پێویستە بەگوێرەی سیستەمی فکری ستراتژیکی رێبەر ئاپۆ بژین

ئێمە وەک پەکەکە، لە هەموو کەس زیاتر دەمانگوت دەوڵەتی سەربەخۆمان دەوێت. هەروەها دەمانگوت، دەوڵەتێکی یەکگرتوو، کوردستانێکی یەکگرتوو. ئێستا ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت بە پارادایمێکی نوێ چوار پارچەی کوردستان، نەتەوەی کورد و ئازادی گەلی کورد بگەیەنێتە یەکتر. نەک وەک ئەو کاتەی کە دەوڵەت نەتەوەمان لە بەرنامەدا بوو. بە واتایەکی تر هەموو شتێک بە پێی کات ناوێکی هەیە و هەر ناوێک مانایەکی هەیە. سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەمە وتنی ڕێبەر ئاپۆیە. پێشتر کەس ئەمەی بەکارنەهێناوە ئەمانە تازەن. نەک هەر لە تورکیا، باکور یان چوار پارچەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو لە هەموو جیهاندا پێناسەیەکی تازەن. مارکسیزم گفتوگۆی دەکرد کە لە شوێنی چی دابنرێت. ئەو قووڵاییەی کە ڕێبەر ئاپۆ تێدا دەژیت و دەیەوێت ئێمەیش وەها بیر بکەینەوە و خۆمان ڕێکخستن بکەین، ئەم بیرکردنەوە ستراتژیکەی ڕێبەر ئاپۆ دەبێ لەو ڕوانگەوە ببینرێت، بناسرێت و جێبەجێ بکرێت.

لەگەڵ ئێمەدا هیچ هێزێکی سێیەم نییە کە لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا ببێتە نێوەندگیر

دەتوانین ئەمانە بە دەستپێشخەری، ئیرادە و مێشکمانەوە ببەستینەوە. بەڵام هەندێک شت لەدەرەوەی ئێمەدایە. ئەگەر دەوڵەتی تورکیا پێداگری بکات و شەڕمان بەسەردا بسەپێنێ، ئەوا جێبەجێ دەکات. ئەوەش ئەگەرێکە، لەوانەیە. مرۆڤ دەبێت بارودۆخی ئێستا لەبەرچاو بگرێت. کاتێک مرۆڤ سەرەنج بە لیدوانەکانیان دەدات، نەک هەر هەستیاری کۆمەڵگای تورکیایە، بەڵکو نیشانەی عەقڵیەتیشە.

لە سەرەتای دامەزراندنی پەکەکەوە بەردەوام ئەمە دەوترێت. داگیرکاری تورکیا و بارودۆخی کوردستان لە جیهاندا وێنەی نییە. بەڕاستی نییە. بۆیە شێوازی چارەسەرکردنی پرسەکە لە جیهاندا وێنەی نییە.

فەیلەسوف یان زانایەک دەڵێت، لە جیهاندا هیچ نموونەیەک نییە کە کێشەکان بە شەڕ چارەسەر بکرێن، وەک ئەوەی لە نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکدا هەیە. بۆچی؟ لەم پرۆسەیەدا دەبێ هێزی سێیەمیش هەبێت. هەمیشە وا بووە. بەڵام لە نێوان ئێمەدا نییە. ڕێبەرایەتی دەزانێت بۆچی نییە.

باوەڕ بە خۆمان بکەین و بڕوامان بە ڕێبەر ئاپۆ هەبێت

دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتێکی وەهایە. بەرەو پێش دەچێت، دێتە دواوە. بەرەو پێش دەچێت، دێتە دواوە ئەرکی ئێمەیە بە مۆڕاڵێکی بەرز و ئیرادەیەکی بەهێز و تێگەیشتنێکی بەرزەوە بچینە ناو پرۆسەی نوێیەوە. باوەڕ بە خۆمان بکەین و باوەڕمان بە ڕێبەر ئاپۆ هەبێت. بەڵام ئێمەش ئەمە دەزانین. ئێمە لە ناوەڕاستی شەڕداین. بۆیە ڕوون نییە کەی و چی ڕوودەدات. وڵامدانەوەی ژیانی ئێمە و هەوڵەکانمان دەبێ لەگەڵ ئەمەدا بگونجێنین. ئێمەش دەستبەرداری ئەمە نابین."