ڕەزا ئاڵتون: عەلەوییەکان لە نێو پڕۆسەکەدان
"وەک عەلەوییەکان لە ڕیزەکانی پەکەکە و لە نێو پڕۆسەکەدا بەشدارین. پڕۆسەی چارەسەری لەگەڵ دیموکراتیکبوون، بۆ عەلەوییەکانیش چارەسەری دێنێت."
"وەک عەلەوییەکان لە ڕیزەکانی پەکەکە و لە نێو پڕۆسەکەدا بەشدارین. پڕۆسەی چارەسەری لەگەڵ دیموکراتیکبوون، بۆ عەلەوییەکانیش چارەسەری دێنێت."
لە کادرانی پێشەنگی پەکەکە ڕەزا ئاڵتون لە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکەدا شەهیدبوونی ڕاگەیاندرا، لە ساڵی ٢٠١٣ لە چاوپێکەوتنێکیدا دۆخی عەلەوییەکانی هەڵسەنگاند.
ڕەزا ئاڵتون، دەرحەق بە پرسی عەلەوییەکان و نزیکایەتی پەکەکە لەم پڕۆسەیە، بۆ ڕۆژنامەنووس ئەرداڵ ئەر قسەی کرد. ئاڵتون ئاماژەی بەوەدا پەکەکە لە دامەزراندنییەوە پرسی عەلەوییەکانی وەک هۆکاری هەبوونی خۆی بینی و بۆ مافەکانیان تێکۆشا. ئاڵتون ڕایگەیاند کە لە پەیامی ڕێبەر ئاپۆ لە نەورۆزدا ئەم ڕاستییە دەستنیشانکرا و گوتی: "لە مانیفێستۆی نەورۆزدا چوارچێوەیەک دانرا. چوارچێوەیەکی بەرفراوان بۆ هەمووکەسێک و لە هەموو گۆڕەپانێکی ژیان دیموکراتیکبوونە. نزیکایەتی پەکەکە و ڕێبەرەکەی، نەک تەنها بۆ عەلەوییەکان بۆ تەواوی ڕەنگەکان یەکسان، ئازایدخواز و دیموکراتیکە."
ئەندامی کۆمیتەی سیاسی پەکەکە ڕەزا ئاڵتون ڕایگەیاند ئەو پڕۆسەی دەستنیشانکرا تەنها بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کوردە پرۆسەكە تەنها بۆ چارەسەری دیموكراتیی پرسی كورد نییە و گوتی: "بەم پرۆسەیە هەوڵدەدرێت، پرسە مێژوویەکانی دیکە لەسەر بنەمای دیموکراسی، ئازادی و یەکسانی چارەسەر بکرێت. پرۆسەی چارەسەری دیموکراتیک، دیموکراتیکردنی تەواوی تورکیایە. بۆیە هیچ فرەڕەنگییەک لە تورکیا و دەرەوە بە جێنهاێڵرێت. عەلەوییەکان لە نێو ئەمەدان. هەربۆیە گومانی ئەوەی كە "ئێمە لەدەرەوە دەهێڵرێین" یان "بەشدارییمان پێناکەن" هەڵەیە. بەبۆچوونی من، پێویستە عەلەوییەكان زۆر زیاتر لەم پرۆسەی چارەسەرییەدا بەشداربن."
ئاڵتون ڕایگەیاند كە پەكەكە دیموكراتیكبوون وەك ئامانجێكی ستراتیژی دەخاتە پێشەوە، هەربۆیە هیچ بەشێكی كۆمەڵگە لەدەرەوە جێناهێڵێت. ئاڵتون گوتی: "ئێمە ئەم پرۆسەیە بە ڕزگاری دیموكراتیک و ژیانی ئازاد ناو دەبەین. هەنگاومان لە چوارچێوەی پرۆسەی چارەسەریش دیاری دەكەین، مافی هەموو بەشەكانی كۆمەڵگە لەخۆدەگرێت. ئەمە تەنها نیازێک نییە، لە هەمانکاتدا نزیکایەتەتییەکی ئایدۆلۆژیک، سیاسی و پارادیگمایە. پەكەكە تەنها نوێنەری گروپێك نییە، پەکەکە نوێنەری گەلان و پێوەرەكانە."
ئاڵتون ئاماژەی بەو هەوڵانەدا بۆ پارچەکردنی پەکەکە و گوتی: "پێشتر هەوڵیان دەدا پەکەکە وەک باڵی "باز" و "کۆترەکان" پارچە بکەن. ئێستاش دەڵێن "باڵی عەلەوییەکان". لە ناو پەکەکەدا هیچ شتێک بەم شێوەیە نییە. پەکەکە شوێنێکی ژیانی ئازادە. لە ناو پەکەکەدا هەموو کەس تاوتوێ دەکات و بۆچوونی خۆی دەردەبڕێت، بەڵام ڕێکخستنێک بە ناوی پەکەکە و ڕێبەرەکەی هەیە، بوونێکی ڕێکخستنی هەیە. ئەم ڕێکخستنە لەسەر بنەمای یەکێتیی بۆچوونەکان بەڕێوەدەچێت. ئەگەر بە پێی ئەوەی دەوترا باڵی "کۆتر"، یان "عەلەوی" هەبوایە، نە ڕێبەرێتی دەیتوانی پرۆسە دەستپێبکات و نە پەکەکە ئەوەندە لە پرۆسەدا سەرکەوتوو دەبوو. ئەمە هەموو خەونەکانی ئەوانە."
ڕەزا ئاڵتون بەبیر هێنایەوە کە وەک ئەو، زۆر بەڕێوەبەر و شەڕڤانی عەلەوی لە ناو پەکەکەدا هەیە و گەلی عەلەویش پشتگیرییەکی بەهێزیان دەکەن. ئاڵتون گوتی: "ئێمە وەک عەلەوییەکانی ناو پارتەکە، لەو باوەڕەداین کە دەکرێت کۆمەڵگەی عەلەوی زۆرترین سوود لەم پرۆسە ببینێت. ئەم ڕاستییە دەپارێزن. هەربۆیە ئێمە لە هەموو کەسێک زیاتر پشتگیری پرۆسەکە دەکەین و بۆ سەرکەوتنی تێکۆشان دەکەین. ئێمە وەک عەلەوییەکانی ناو پەکەکە، لەگەڵ ڕێبەرەکەمانین. لە قەراغی پرۆسەکە نین، بەڵکو لە ناوەندیداین. باوەڕمان وایە کە پرۆسەی چارەسەرکردن لەگەڵ هێنانی دیموکراسی بۆ هەمووان، زۆرترین ئازادی بۆ عەلەوییش دەهێنێت."
ڕەزا ئاڵتون ئاماژەی بە نزیکایەتی جەهەپە لە بەرانبەر کۆمەڵگەی عەلەوییەکان کرد و جەختی کردەوە کە ڕاستیی جەپەهە لە بەرانبەر عەلەوییەکان نکۆڵیردوە و توانەوەی کردوە و کۆمەڵکووژی ئەنجام داوە. ئاڵتون گوتی: "دێرسیم، مەڕەش، چۆروم، سێواس و گازی نیشانەی ئەم ڕاستییەن. جەهەپە حسابی سێواسی دا؟ نەخێر نەیدا. بۆ نمونە ئەوکات هاوکاری دەسەڵاتنەبوو، لە دوورەوە بوو. بەرپرسیارێتی کۆمەڵکووژی سێواس جەهەپەیە. ئێستا هەڵدەستێت و دەچێت بەشداری لە مەراسیمەکانی یادکردنەوەکە دەکات، هەوڵدەدات خۆی پاک بکاتەوە. هەوڵدەدات بەرپرسیارێتییەکە بخاتە سەر کەسانی دیکە. لەبری ئەوەی جەهەپە بە هەندێک شت عەلەوییەکان بترسێنێت، با سەرەتا حسابی کۆمەڵکوژی سێواس بدات. با جەهەپە بڵێت، لەسەر بنەمای بە پێوەرەکانی عەلمانیەت، چییان بۆ عەلەوییەکان کردووە؟
ئاڵتون ئاماژەی بەوەدا کە نزیکایەتی جەهەپە جیاکارییە و درێژە بەو نەریتە دەدات. ئاڵتون ئاماژەی بەوەدا کە دوو ئارگیومێنتی بنەڕەتی هەیە کە فاشیزم لە تورکیا پشتی پێ دەبەستێت و وتی "یەکێکیان دیدگای 'جێکاری کورد' و ئەوی دیکەیان 'ترس لە شەرعیەت'. جەهەپە زۆر بە باشی ئەم دوو ئارگیومێنتە بەکاردەهێنێت. هەروەک چۆن پێشتر بەکاری هێناوە. بە دەوڵەت نەتەوەش دەڵێن کۆمار، لەسەر بنەمای ئەم دوو مەترسییە بونیاتنراوە. ئەمە فاشیزم بوو. ئەو ئارگیومێنتانەی کە جەهەپە ئەمڕۆ بەکاری دەهێنێت وەک یەکن. چی دەکات؟، کۆمەلگەی تورکیش بە ترسی، کورد وڵات پارچە دەکات، دەخاتە ڕیزەوە. ئەم دوو بابەتە دەگۆڕن بۆ دژبەرێکی کۆمەڵگەیی و هەوڵدەدات لەسەر ئەمە خۆی بە هێز بکات. هەربۆیە بە عەلەوییەکان دەڵێم کە خۆیان وەک بەدیلێک بۆ جەهەپە دەبینن؛ دەبێت بە دیلێکی سیاسەتەکانی ئاکەپە نابێت جەهەپە بێت. لەو ڕووداوانەی ڕوویانداوە ڕوون و ئاشکرایە کە سیاسەتی هەردوولا هیچ سوودێکی بۆ عەلەوییەکان نییە".
ڕەزا ئاڵتون سەرنجی بۆ دۆخی کەمال کلیچدارئۆغڵو سەرۆکی جەهەپە ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە کلیچدارئۆغڵو بە بەرگریکردن لە شوناسی عەلەوی و کورد خۆی نەهاتۆتە لای سەرۆکی جەهەپە و ئاماژەی بەوەدا کە بەپێچەوانەوە ئەو بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانکراوە چونکە ڕەتیکردووەتەوە. ئاڵتون ڕایگەیاند کە جەهەپە هێڵی خۆی نەگۆڕیوە و وتی "بەپێی هەلومەرجی گۆڕاو تەنها قسەکانی گۆڕیوە، لەبەر ئەوەی جەوهەرەکەی نەگۆڕاوە، نابێت مرۆڤ هیوای شتی زیاتریان لێ نەکات. پێویستە مرۆڤ دۆخی کلیچدارئۆغڵو لەناو ئەو پارتەدا، لە بواری سیاسیدا زۆر وەک دۆخێکی جیاواز نەبینێت.
بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد باسی دەستووری بنەڕەتی دەکەین، بەڵام کلیچدارئۆغڵو دژی گۆڕینی ماددە سەرەتاییەکانی دەستوورە و دەڵێت ئەم مادەیە سەرچاوەی پرسەکانە. ئەگەر ئێمە بە پێی هەڵوێستی کلیچدار ئۆغڵو مامەڵە بکەین، تورکیا چۆن دەبێتە دیموکراسی، پرسی کورد چۆن چارەسەر دەبێت، پرسی عەلەوییەکان چۆن چارەسەر دەبێت؟ ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، کورد و عەلەوی چۆن گوزارشتیان لێدەکرێت؟ خۆیان لە دەستووری نوێدا؟ هەرچەندە کلیچدارئۆغڵو کورد و عەلەوییش، دەیەوێت ئینکاری خۆی بە دەستووری بنەڕەتی مسۆگەر بکات".