لە چەندین جێگە شەهیدانی پێشەنگی پەکەکە یاد کرانەوە
لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بە مەراسیمی شکۆدارانە یادی هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون کرایەوە.
لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بە مەراسیمی شکۆدارانە یادی هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون کرایەوە.
بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، هەروەها شەنگال مەڕاسیمێکی جەماوەری شکۆدار ئەنجام درا.
لەندەن

یاد کردنەوەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەلی کوردی بەریتانیا لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لەندەن ئەنجام درا و نوێنەرانی چەندین دامەزراوە، خزمانی ئاڵتون و سەدان کەس بەشدار بوون. لە هۆڵی یاد کردنەوەکە وێنەی ڕەزا ئاڵتون و عەلی حەیدەر قەیتان هەڵوسرا.
لە کەسێتی شەهیدانی پێشەنگ بە مەبەستی یاد کردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار خولەکێک ڕێز گیرا. پاشان هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی گەلی کوردی بەریتانیا قسەیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا وەڵامی زۆر کاریگەر بۆ شەهیدان خاوەندارێتی کردنە لە میراتیان و گوتیان: "لە هاوڕێیانی زۆر هێژای سەرۆک بوون و ڕۆحی تێکۆشانی شۆڕشگێڕی ٥٢ ساڵن. خاوەندارێتی کردن لێیان سەرخستنی تێکۆشانیانە."
لە یاد کردنەوەکەدا سیەنفزیۆنێک لەسەر ژیانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون نیشان درا.
لە یاد کردنەوەکەدا هۆنراوە لەسەر ڕەزا ئاڵتون و عەلی حەیدەر قەیتان خوێندرایەوە و سیاسەتمەدار سەفکان کۆبانێ و عەلی پۆیراز قسەیان کرد.
مەڕاسیمەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی "شەهید نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و گوێگرتن لە هۆنراوەیەکی عەلی حەیدەر قەیتان بە دەنگی خۆی، کۆتایی هات.
شەنگال
دانیشتووانی شەنگال، نوێنەرانی تاژێ و دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بە ئامانجی یاد کردنەوەی شەهیدانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان کۆبوونەوە و مۆم داگیرسێنرا و بە خولەکێک ڕێزگرتن مەڕاسیمەکە دەستی پێکرد.
وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) ڕیهام حجۆ لە یاد کردنەوەکەدا قسەی کرد و بەڵێنی بە دی هێنانی ئامانجەکانی شەهیدانی دا و گوتی: "لە سایەیی شەهیدانەوە ئەمڕۆ لێرەین و گەشتینە ڕۆژی ئەمڕۆمان. هەر قوربانییەک لە تێکۆشانی ئازادییدا بدرێت بۆ ئێمە و تەواوی کۆمەڵگە بندەستەکانە."
وتیشی: "هەر بڕیارێک و دیدگایەک لە لایەن سەرک ئاپۆ و تەڤگەرەوە بدرێت بۆ ئێمەش بڕیارە و جێبەجێی دەکەین، باوەڕدارین پێی و تاوەکو کۆتایی پشتگریی دەبین. ئێستا بە مانگێکی مێژوویی تێپەڕ دەبین. پێویستە هەموو کەسێک باش ئەم پڕۆسەیە تێبگات. پێویستە پاڵپشتی ڕێبەر ئاپۆ بکەین تاوەکو پڕۆسەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوو سەربکەوێت."
لە کۆتایی قسەکانییدا وتەبێژی تاژێ ڕیهام حجۆ گوتی: "بۆ ئەوەی خەون و خەیاڵەکانی ئەم هاوڕێیانە و پێشەنگانمان بە دی بێنین چیمان پێ دەکرێت، دەبێت بەبێ دوو دڵی ئەنجامی بدەین."