یاگمور یورتسەڤەر: با دەوڵەت و حکومەت بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ
لە دەستپێشخەریی ژنانی پێویستم بە ئاشتییە یاگمور یورتسڤەر دەڵێت؛ بۆ ئەوەی پەکەکە بڕیارەکانی جێبەجێ بکات دەبێت دەوڵەت و حکومەت بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ.
لە دەستپێشخەریی ژنانی پێویستم بە ئاشتییە یاگمور یورتسڤەر دەڵێت؛ بۆ ئەوەی پەکەکە بڕیارەکانی جێبەجێ بکات دەبێت دەوڵەت و حکومەت بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ.
پەکەکە لە دوای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات، ڕایگەیاند لە نێوان ٥-٧ی ئایاردا کۆنگرەی بەستووە؛ بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و کۆتایهێنان بە تێکۆشانی چەکداری دا. ڕاگەیاندراوەکە لە چەندین ئاستی جیاوازەوە تاوتوێ دەکرێت. لە دەستپێشخەری ژنانی پێویستم بە ئاشتییە یاگمور یورتسەڤەر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا ڕاگەیاندراوەکەی پەکەکە بۆ ئەم پڕۆسەیە هەنگاوێکی ڕوون و ڕێنیشاندەرە.
دەبێت دەوڵەتیش هەنگاو بنێت
یاگمور یورتسەڤەر ئاماژەی بەوەدا بۆ ئەوەی بانگەوازی تێکۆشانی کۆمەڵگەی و سیاسەتی دیموکراتیکی پەکەکە جێبەجێ بکرێت، دەبێت دەوڵەتیش بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات و گوتی: "پەکەکە ڕاستەوخۆ بۆ تێکۆشانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و سیاسەتی دیموکراتیک بانگەوازی کرد، ئەمە زۆر بە هادارە. بۆ ئەوەی ئەم بانگەوازە جێبەجێ بکرێت، دەبێت دەوڵەت و حکومەت بە بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ. تێکۆشانی ئاشتیی بە تیرۆرکراوە و بووە بە هۆکاری زیندانی کردنی هەڤاڵانی ژنمان."
ژنان بۆ ئاشتی ئامادەن
یاگمور یورتسەڤەر ئەوەی بیرهێنایەوە کە تەڤگەری ژنان ماوەیەکی زۆرە تاوتوێ لەسەر تێکۆشانی ئاشتیی دەکەن و لە ئەنجامی ئەم تاوتوێیانەدا دەستپێشخەری پێویستم بە ئاشتییە بونیاتنرا و وتی: "دەبێت هەمووکەسێک بۆ ئەم پڕۆسەیە بە پرسیارێتی و جدیەتەوە مامەڵە بکات. وەک ژنان هەموو ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێ دەکەین، هەم چاودێری نزیکایەتی لایەنەکان دەکەین. لە کۆتاییدا دەمەوێت بانگەواز لە هەموو ژنان بکەم، بەشداری دەستپێشخەری ژنانی پێویستم بە ئاشتییە ببن."