مەکەپە سەرەخۆشی لە گەل و تەڤگەری کورد کرد
پارتی کۆمۆنیستی ماویست (مەکەپە) بۆ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، سەرەخۆشی لە گەل و تەڤگەری کورد کرد.
پارتی کۆمۆنیستی ماویست (مەکەپە) بۆ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، سەرەخۆشی لە گەل و تەڤگەری کورد کرد.
کۆمیتەی ناوەندیی مەکەپە بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو، بە ڕێز و پێزانینەوە کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتونی بیرهێنایەوە و سەرەخۆشی لە گەل و تەڤگەری کورد کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون ڕۆڵی ستراتیژییان گێڕاوە لە دامەزراندن و پێشخستن و گەیاندنی تەڤگەری ئازادیی کورد بەم ڕۆژە، گوتی: "لە هەموو سەنگەرەکانی تێکۆشانی شۆڕشگێڕییدا بێ وەستان و دوودڵی جێگەیان گرت، تەمەنی خۆیان کردە فیدای تێکۆشان. بەو هۆشیارییەی کە بە بەرخۆدان واتا بەدەست دێت، زیندان و چیاکانین لە فاشیزم تەنگ کرد، هەموو گۆڕەپانێکیان گۆڕی بۆ قەڵای تێکۆشان. وەک شەڕڤان و فەرماندە و پێشەنگ و ڕێبەری نەبەز، ڕێگەی تێکۆشانیان کردەوە.
پارتەکەمان هەرگیز ئەم ڕەنج و هەوڵانە لەبیر ناکات، لە هەر سەنگەرێکی تێکۆشاندا یادی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بەرزڕادەگرین.
گەلی کورد و کرێکاران و چەوساوەکان و کۆمۆنیستەکان ئەوان لەبیرناکەن، ئەو ئاڵای شۆڕشەی کە ئەوان هەڵیانگرت، دەیگەیەنن بە سەرکەوتن و لێپرسینەوە لە دەوڵەتی فاشیستی تورک دەکەن.
سەری ڕێز بۆ یادی هاوڕێ عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون نەوی دەکەین، لە کەسێتی ئەواندا هەموو شەهیدانی شۆڕش و سۆسیالیزم بیردەهێنینەوە، بەڵێن دەدەین کە لە هەر ساتێکی تێکۆشانی شۆڕشگێڕییماندا، یادی ئەوان بەرزڕابگرین".