لە ئامەد مەراسیمی جەماوەری بۆ یادکردنەوە شەهیدانی پێشەنگ ئەنجام دەدرێت

بۆ هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون لە ١٨ی ئایار ڕۆژی یەکشەممە مەراسیمێکی جەماوەری بەرز ڕاگرتنی یادکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

لە ئامەد لە ڕۆژی ١٨ـی ئایار- یەکشەممە بۆ هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون کە لە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە شەهید بوونیان ڕاگەیاندرا، مەراسیمێکی جەماوەری شایستە بە یادکردنەوەیان ئەنجام دەدرێت.

مەراسیمی یادکردنەوەکە لە گۆڕەپانی داغکاپی شێخ سەعید لە ناوچەی سور، لە ڕۆژی ١٨ـی ئایار- یەکشەممە لە کاتژمێر ١٥:٠٠ دەستپێدەکات.

لە بارەی مەراسیمەکەوە هاوسەرۆکی مەبیا-دەر محمەد ئەمین کلچ بانگەوازی بۆ بەشداربوونی بەرفراون کرد.

هەروەها هاوسەرۆکی ئامەدی دەم پارتی عەباس شاهین و هاوسەرۆکی ئامەدی دەبەپە ڕوچەم وەفا بە هەمان مەبەست بانگەوازییان بۆ بەشداربوونی بەهێز و خاوەنداریکردن لە یاد کردەنەوەی شەهیدان کرد.