لە شاری لیاگ یادی شەهید جیهاد گەڤەر بەرزڕاگیرا

لە شاری لیاگی بەلجیکا بە مەراسیمێکی شکۆدارانە یادی شەهید جیهاد گەڤەر کرایەوە.

بە بەشدارییەکی زۆری کوردستانیان لە هۆڵی کۆمەڵەی کوردی شاری لیاگ مەراسیمێکی یاد کردنەوەیان بۆ یادی شەهید جیهاد گەڤەر ڕیکخست. لە مەراسیمەکەدا وێنەی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دانرابوون، هەروەها ئاڵای پەکەکە هەڵواسرابوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد و دواتر پەیامی دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی کوردستانیانی بەلجیکا خوێندرایەوە.

لە بەردوامیی مەراسیمەکەدا لەسەر ژیانی شەهید جیهاد سینەڤیزیۆنێک نمایش کرا.

دواتر لە مەراسیمەکەدا ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار باسی لە کەسایەتی شەهید و تێکۆشانی خاکیانەی کرد و جەختی لەوەکردەوە دەستکەوتەکانی ئەمرۆ هەموو بەرهەمی ڕەنجی شکۆدارانەی شەهیدانن.

مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتای هات.