پارێزەرانی نەبەزی هەقیقەت لە لۆزان یادکرانەوە
کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە شاری لۆزانی سویسرا یادکرانەوە.
کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە شاری لۆزانی سویسرا یادکرانەوە.
بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە شاری لۆزانی سویسرا چالاکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی لۆزان و ئەنجوومەنی ژنانی لاژنەوە ئەنجامدرا، چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان و سروودی ئەی ڕەقیب دەستی پێ کرد.
'تەڤگەرەکەیان گۆڕی بۆ هیوای گەلان'
لەسەر ناوی یەکێتیی ژنانی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە_سە) خەدیجە کاندال تیشکی خستەسەر ڕۆڵی هەردوو پێشەنگەکە لە شێوەگرتنی هێڵی تێکۆشانی ئاپۆیی، گوتی: "ئەوانەی ئەم تەڤگەرەیان بە گرووپێکی بچووکی ئایدیاڵیست پێکهێنا، گۆڕیان بۆ هیوای گەلان".
پاشان هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی لۆزانی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە_سە) ئایسەل ئاگرین، هەڵبەستی "من مرۆڤ بووم"ـی عەلی حەیدەر قەیتانی خوێندەوە. وە تیشکی خستەسەر ناوەڕۆکی هەڵبەستەکانی و گرنگی داهێنانی کەلتووری لە تێکۆشانی ئازادیدا.
بایۆگرافیای عەلی حەیدەر قەیتان بە زاراوەی زازاکی خوێنرایەوە و سیڤزیۆنێک لەسەر ژیانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون پیشاندرا.
ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی لاژن، سەڤگی کۆیونجو دەربارەی تێکۆشانی ڕەزا ئاڵتون دوا، گوتی: "ئەو نەک تەنها شۆڕشگێڕێک، ویژدانی کۆڵەکتیڤی گەلێکە".
بەشداربووان گوڵیان لە گۆشەی یادکردنەوەکە دانا و هەستی خۆیان لە یادداشتی بیرهێنانەوەکەدا نووسی.