دامەزرێنەرانی پەکەکە لە دان هاگ یادکرانەوە
بە چالاکیییەکی شکۆداری شایستە هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون لە شاری دان هاگ یادکرانەوە.
بە چالاکیییەکی شکۆداری شایستە هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون لە شاری دان هاگ یادکرانەوە.
هەردوو کادری پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون لە کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە شەهیدبوونیان ڕاگەیاندرا، لە شاری دان هاگی هۆڵەندا مەراسیمێکی شایستە یادکرانەوە.
یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک ئەنجام درا و چەندین کەس بەشداری بوون. چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکرد و دواتر بەشداربووانی مەراسیمەکە پەیام و قسەیان کرد و باسییان لە کاریگەری و درەوشاوەیی تێکۆشانی هەردوو شەهید لە تێکۆشانی ئازادییدا کرد.
لەسەرناوی بنەماڵەی شەهیدان عەلی جەمال یڵدز، موسا کایەیی نووسەر لەسەر ناوی تەڤگەری ژنانی کوردی هۆڵەندا شەمسە ڕەنگین قسەیان کرد و باسییان لە تێکۆشانی هەردوو شەهید کرد.
لە بەردەوامی چالاکییەکەدا بە بەردەوامی درووشمی "شەهید نامرن" گوترایەوە و بەڵێنی خاوەنداریکردن لە میراتی شەهیدان دووپات کرایەوە.
لە یادکردنەوەکەدا چەند هۆنراوەیەکی شەهید فوئاد خوێندرایەوە و چالاکییەکە بە نیشاندانی سینەڤیزێونێک لەسەر ژیانی پڕ لە تێکۆشانی هەردوو شەهید کۆتایی هات.