بە دیمەن

لە لوزەرن بە بۆنەی جەژنی زمانی کوردییەوە گفتوگۆیەکی کراوە ئەنجام درا

لە شاری لوزەرن لە چوارچێوەی جەژنی زمانی کوردییدا گفتوگۆیەکی کراوە ئەنجام درا و تێیدا هەڵسەنگاندن بۆ کاریگەری سیاسەتەکانی ئاسیمیلاسیۆن لەسەر زمانی کوردی کرا، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی بەرفراوانکردنی تێکۆشان کرایەوە.

لە شاری لوزەرنی سویسرا بە بۆنەی جەژنی زمانی کوردییەوە لە لایەن ئەنستیوتی کوردی سویسرا لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی لوزەرن بەرنامەیەکی تایبەت بە زمان و کاریگەرییەکانی ئەنجام درا.

بەرنامەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستیپێکرد و دواتر هاسەرۆکی ناوەندی کوردی دیموکراتیکی لوزەرن ئەرجان گونەش قسەی کرد و شەهیدانی بیرهێنایەوە، تیشکی خستەسەر تێکۆشانی دایکانی کورد بۆ پاراستنی زمانی کوردی. گوتی: "گەر زمانی کوردی تا ئێستا ماوە، لەسایەی تێکۆشانی دایکاندایە. جەژنی زمانی کوردی لە هەموو دایکان و بەتایبەت دایکانی شەهیدان پیرۆز دەکەم".

لەسەر ناوی ئەنستیوتی کوردی سویسرا مامۆستا قەدری ئۆزکان تیشکی خستەسەر زمانی کوردی و گرنگی زمان لەسەر ناسنامەی کەلتووری و نەتەوەیی.

ئەندامی ئەنستیوتی کوردی سویسرا محەمەد ئەرۆغلو تیشکی خستەسەر گرنگیی ستراتیژیی زمان لە بنیاتنانی کۆمەڵگە و گرنگی خاوەنداری لە زمانی کوردی.

نووسەر عیرفان بابائۆغلو ئاماژەی کرد بە دەوڵەمەندی زمانی کوردی و زاراوەکانی بەتایبەت ڕەوشی زاراوەی زازاکی. تیشکی خستەسەر سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆنی دەوڵەت و ستایشی هەوڵەکانی زیندووهێشتنەوەی زاراوەکەی کرد.

نووسەر محەمەد ڕەشید کاروانی کە لە باشووری کوردستانەوە بەشداربوو، تیشکی خستەسەر هەڕەشەکانی سەر زمانی کورد.

بەرنامەکە بە کۆنسێرتی مۆسیقا کۆتایی هات.