لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کەمپی هۆڵ چەتەکی داعش دەستگیر کرا
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی (تۆڵ) لە ٣١ی ئایار ئۆپەراسیۆنێکی لە کەمپی هۆڵ ئەنجام دا و چەتەکی داعشی دەستگیر کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی (تۆڵ) لە ٣١ی ئایار ئۆپەراسیۆنێکی لە کەمپی هۆڵ ئەنجام دا و چەتەکی داعشی دەستگیر کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی تۆڵ کە لە ٣١ی ئایار ئەنجامی دا، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە لە ١ی حوزەیران بڵاوی کردۆتەوە ئاماژەی بەوەداوە تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی (تۆڵ) ڕۆژی شەممە ٣١ی ئایار ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی کاریگەری لە کەمپی هۆڵ ئەنجام داوە و گوتی: "ئۆپراسیۆنەکە بە ئامانجی دەستگیرکردنی یەکێک لە ئەندامانی شانەیەکی تیرۆرستی داعش بووە. لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بە هاوکاری هێزی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، تیرۆریستێک بە ناوی ساڵەح عەلی سڵێمان عەلی دەستگیرکرا."
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە ئەو تیرۆریستەی دەستگیرکراوە بە ڕەگەز عێراقییە و بە دوو ناو دەناسرێت؛ ئەبو خەیروڵا و ئەبو ئەواب، بەشداری چەندین شەڕی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بووە لە دژی سوپای عێراق و دواتر بەناوی کۆچبەرییەوە خۆی گەیاندووە بە سووریا.
لە کۆتاییدا قەسەدە جەختی لە بەردەدوامبوون لە ئۆپەراسیۆنەکانی کردووەتەوە بۆ ڕیشەکێشکردنی شانە تیرۆرستییەکانی داعش لە هەرێمەکە و بەردەوام بوون لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە.