لە شەنگال بە سیمینارێک پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگێندرا
بە بەشداریی دەیان گەنج و بە پێشەنگایەتی یەکێتی گەنجانی ئێزدخان و یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال، سەبارەت بە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی ناردی، کۆبوونەوە و بە سیمینارێک هەڵسەنگێندرا.
بە بەشداریی دەیان گەنج و بە پێشەنگایەتی یەکێتی گەنجانی ئێزدخان و یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال، سەبارەت بە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی ناردی، کۆبوونەوە و بە سیمینارێک هەڵسەنگێندرا.
دوێنێ لە ناوەندی گەنجانی شەهید پیر چەکۆ لە کۆمەڵگەی دوهۆلای سەربە شەنگال، بە پێشەنگایەتی یەکێتی گەنجانی ئێزدخان و یەكێتی ژنانی گەنجی شەنگال، بۆ تێگەشتن لە پەیامەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی پێشەنگی پەکەکە “ڕەزا ئاڵتون و عەلی حەیدەر قەیتان” و شەهیدانی دیکەی ڕێگەی ئازادی دەستی پێکرد، دواتر لە کۆبوونەوەکەدا پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی خوێندرایەوە و وتووێژی لەسەر کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا حەبیب شەنگالی، ئەندامی یەكێتی گەنجانی ئێزیدخان وتی: "کۆبوونەوەکەمان لەسەر بنەمای پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی ئەنجام دا، پەیامی ڕێبەر ئاپۆ تەنها بۆ گەنجان نا، بەڵكو زۆر گرنگ بوو بۆ کۆمەڵگەی ئێزدی، فکری ڕێبەر ئاپۆ ئێمەی لەسەر پێی خۆمان هێشتەوە، بە فکرەکەی هێزی سەربازی خۆمانمان ڕێکخست و توانیمان ڕێگریی لە کۆمەڵکوژییەکەی بەرفراوان بکەین، کۆمەڵگەی ئێزدی هێشتا مەترسی لەسەر گەورەی لەسەرە، لە چواردەورمان شەڕە و پێویستە هێزی خۆپاراستنمان زیاتر بکەن."