چیدەم دۆغو: بەدڵنیاییەوە دەستبەرداری بەهاکانمان نابین
چیدەم دۆغو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند کە پەکەکە بە شەهیدانیەوە بەهاکان، ئەخلاق، کولتوور و فەلسەفەی ژیانێکی گەورەی خوڵقاندووە و وتی: "بە دڵنیاییەوە دەستبەرداری ئەم نرخانە نابین."
چیدەم دۆغو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند کە پەکەکە بە شەهیدانیەوە بەهاکان، ئەخلاق، کولتوور و فەلسەفەی ژیانێکی گەورەی خوڵقاندووە و وتی: "بە دڵنیاییەوە دەستبەرداری ئەم نرخانە نابین."
چیدەم دۆغو، ئەندامی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەو بەهایانەی لە ماوەی ٥٢ساڵدا بەرهەم هێبنراون، مسۆگەری بەردەوامی بەهێزترین، دروستترین و جوانترین و ئازادترین فۆرمی خۆی دەکات و وتی: "وەک گەریلاکانی پەکەکە و بەتایبەت ئەو هەڤاڵانەی بەشداریان لەم کۆنگرەیەدا کردووە، بەرپرسیارێتی گەورەتر دەکەوێتە سەر شانمان."
دوازدەهەمین کۆنگرەی پەکەکە لە٥تا ٧ی ئایار لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەڕێوەچوو. دوا لێدوان و بڕیارەکانی ئەم کۆنگرەیە لە ١٢ی ئایار بۆ ڕای گشتی بڵاو کرایەوە، چیدەم دۆغو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، کە لە کۆنگرەدا قسەی کرد، بە ڕێزگرتن لە ڕێبەر ئاپو، کە پەکەکەی وەک ڕۆمانێکی بێ کۆتای نووسیەوە، هەم بەو پێیە ژیاوە و هەم ژیانی پێی بەخشی و بە ڕێزدارییەوە بۆ یادی شەهیدان دەستیپێکرد.
بەهاکان بناغەی سەردەمی نوێ دەبن
چیدەم دۆغو، ڕایگەیاند: "ئێمە کۆنگرە بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییەکان لەژێر ناوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەبەستین، بەڵام پەکەکە بەهای زۆر گەورەی لەگەڵ شەهیدە گەورەکانیدا دروستکردووە. لەڕاستیدا ئەخلاقێکی زۆر گەورەی بنیاتناوە. کەلتوورێکی زۆر گەورەی خوڵقاندووە، هەروەها فەلسەفەی ژیانێکی ئازادی دامەزراندووە. لەکاتێکدا ئێمە لەژێر ناوی پەکەکە کۆتایی بە چالاکییەکان دێنین. بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم بەهایانە بنەمای پرۆسەی داهاتوومان پێکدەهێنن لە نۆێ بوونەوە و گۆڕانکارییەکاندا.
ئەمە بەمانای شکست نییە
ڕێبەرتی لە بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتدا ڕایگەیاند: "ئێوەش دەبێت وەک هەر کۆمەڵگایەکی هاوچەرخ کە بە زۆر لەناو نەچووە و سەرکوت نەکرابێت دەست بە گۆڕانکاری بکەن و کۆتایی بەو سەردەمە بهێنن." بۆیە ئێمە ناتوانین گفتوگۆی کۆتاییهێنان بە چالاکییەکان لەژێر ناوی پەکەکەدا بەوە ناو بنێین کە دوژمن کە زۆرجار وەک شەڕێکی تایبەت بەڕێوەی دەبات و دەڵێت "شکستیان هێنا، هەڵوەشانەوە، ئێمە کۆتاییمان پێیان هێنا و هتد". حکومەتی تورکیا هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ ئەوەی پروسەکە بچوک بکاتەوە وەک بردنەوە و دۆڕان پێناسەی بکات، بەڵام دەزانین کۆتاییهێنان بە چالاکییەکان لەژێر ناوی پەکەکە، راستیەکە بۆ تێپەڕبوون بۆ سەردەمێکی نوێ. بۆیە ئێمە لێرەدا شکستمان نەهێناوە، هەروەها پەکەکە لە کۆتایی تەمەنی ٥٢ساڵەیدا بەهۆی شکستەوە کۆتایی پێناهێندرێت پێویستە هەر کەسێک ئەمە بزانێت.
نوێ دەکرێتەوە...