لە هێرشێکی داعشدا شەڕڤانێکی هێزەکانی قەسەدە شەهید بوو
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی داعش دا لە ناوچەی ئەبو حمام لە دێرەزور یەکێک لە شەڕڤانانیان شەهید بووە و ٣شەڕڤانی دیکەش برینداربوون.
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی داعش دا لە ناوچەی ئەبو حمام لە دێرەزور یەکێک لە شەڕڤانانیان شەهید بووە و ٣شەڕڤانی دیکەش برینداربوون.
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی قەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە دەمەو ئێوارەدا لە نێوان هێزەکانیان و چەتەکانی داعش لە ناوچەی ئەبو حمام کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی دێرەزور شەڕ هاتووتە ئاراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، چەتەکانی داعش لەم شەڕەدا هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی قەسەدە و لە ئەنجامدا شەڕڤانێک شەهید بووە و ٣ شەڕڤانی دیکەش برینداربوون.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی چەتەکانی داعش نەزانراوە.