نێچیرڤان بارزانی: پرسی کورد بە خوێن و شەڕ چارەسەر ناکرێت

لە میانی کۆڕبەندی "دیالۆگی تاران"دا نێچیرڤان بارزانی وتی: "پرۆسەیەکی جدیی دەستی پێکردووە و پرسی کورد بە خوێن و شەڕ چارەسەر ناکرێت."

ئێوارەی دوێنێ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان، گەیشتە تارانی پایتەختی ئێرانی و ئەمڕۆش بەشداریی لە کۆڕبەندی "دیالۆگی تاران" کرد و لە بارەی چەند پرسێکی تایبەت بە ناوچەکەوە قسەی کرد.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا؛ پەیوەندییەکی مێژووییان لەگەڵ دەوڵەتی ئێران هەیە، ئەم پەیوەندییانە ڕۆژ دوای ڕۆژ گەشە دەکەن.

نێچیرڤان بارزانی لە قسەکانییدا ئاماژەی بە پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد دا و وتی: "پرۆسەیەکە لە تورکیا دەستی پێکردووە و جدییە، پرسی کورد بە شەڕ و خوێن چارەسەر ناکرێت، یارمەتیی پرۆسەکە دەدەین، نەک دەستوەردان بکەین."

کۆربەندی تاران ئەمڕۆ دەستی پێکرد و سبەینێش بەردەوام دەبێت.