سوپای ئیسرائیل بە هەموو هێزەوە دەچێتە ناو غەززە
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سوپای ئیسرائیل بە هێزێکی زۆرەوە دەچێتە ناو غەززە و هیچ سیناریۆیەک ناتوانی بمانوەستێنێت.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سوپای ئیسرائیل بە هێزێکی زۆرەوە دەچێتە ناو غەززە و هیچ سیناریۆیەک ناتوانی بمانوەستێنێت.
بنیامین نەتانیاهۆ لە دیدارێکدا لەگەڵ هیزە یەدەکەکانی ڕایگەیاند: "لە ڕۆژانی داهاتوودا بە هەموو هێزمانەوە دەچینە ناو غەززە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکە و لەناوبردنی هەمیشەیی حەماس.
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆکوەزیران، نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە: هیچ سیناریویەک ناتوانێ شەڕەکە بوەستێنێت.
گەڕان بەدوای وڵاتێکدا کە گەلی غەززە وەر بگرێت
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە نووسینگەکەی بەدوای دۆزینەوەی وڵاتێکدا دەگەڕێت کە ئەو فەلەستینییانەی کە دەیانەوێت لە غەززە بچنەدەرەوە، وەربگرێت.
نەتانیاهۆ ئەوەشی ڕاگەیاند کە ئێمە بۆ خەڵکی غەززە، ئیدارەیەکمان دروست کردووە کە شوێنەکانیان بەجێبهێڵن، بەڵام تەنها یەک کێشەمان هەیە ئەویش پێویستمان بە وڵاتانێکە کە وەریان بگرێت، بۆیە ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکەین.
نەتانیاهۆ بانگەشەی ئەوەیکرد کە ئەگەر دەرفەتی ڕۆشتنیان بۆ ئامادە بکەین، دەتوانم بڵێم زیاتر لە سەدا ٥٠ یان ڕەنگە زیاتریش بڕۆن.