حەیاتی قەیتان: هەتا کۆتایی لەگەڵتانین

حەیاتی قەیتان برای کادری پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان، پەیامێکی بۆ مەراسیمی یادکردنەوەکە نارد لە توزلوچایرنارد و ڕایگەیاند: "سەری ڕێبەر ئاپۆ، هەڤاڵانی، گەلەکەمان و بنەماڵەکانمان سەلامەت بێت، ئێمە تا کۆتایی لەگەڵتانین."

لە کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان (فوئاد)کە لە ٣ی تەمووزی ٢٠١٨ شەهید بوو و ڕەزا ئاڵتون کە لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٩دا شەهید بوو، لە توزلوچایرئەنقەرە مەراسیمی پرسە و یادکردنەوە بەڕێوەدەچێت.

لە مەراسیمی یادەکردەنەوەکەدا پەیامێکی حەیاتی قەیتان برای حەیدەر قەیتان، کە لە زیندانی ئەمنی بۆلو زیندانی کراوە خوێندرایەوە. پەیامەکەی حەیاتی قەیتان لە لایەن ئایتەن کۆردو جێگری دەم پارتی دێرسیم خوێندرایەوە.

دەقی پەیامەکەی حەیاتی قەیتان وەهایە: "لە منداڵییەوە هەتا ئێستا هەموو هەڤاڵانی دامەزرێنەر وەک خوداوەندی دڵی خۆم سەیر کردووە، لە هەموو تەمەنمدا هەوڵم داوە بە دڵسۆزییەوە لەگەڵ ئەو خوداوەندانەدا بەردەوام بم، لەگەڵیاندا بەردەوام و ببمە هەڤاڵی ئەوان. دەزانم ئەمە زۆر قورسە، بەڵام چەندەش قورس بێت با ببێت، لە بەرامبەر دڵسۆزی ئەو هەڤاڵانەدا و بۆ ئەوەی وەڵامی یادەوەرییەکانیان بدەمەوە، ئێستا باشتر دەزانم چۆن بژیم و بەردەوام بم. ئێمە لە میراتێکەوە کە بۆمان بە جێ ماوە باوەڕ ناکەین کە مردن هەیە. لە کەلتووری عەڵەوییدا، کرمانجێک بانگەوازی بۆ گۆڕینی جیهان دەکرێت، بۆیە بۆ من ئەوان جیهانیان گۆڕی، بەڵام ئەوان بەردەوام لەگەڵ ئێمەدا دەژین.

لەم ڕێگایەی ئێمەدا، لە بەردەوامی ژیاندا، لە گەڵ هەموو هەڵهاتنێکی خۆردا، لە درەوشاوەترین ئەستێرەکانی ئاسماندا، هەمیشە ئێوە لەگەڵمانن، لە گەڵ هەر ئەستێرەبوونێکدا بۆ ئێمە گرنگ نییە لە خوێنی بایۆلۆژیدا یەکێک بین.

لەو کاتەی کە بەرە بەرە لە منداڵییەوە گەورە بووم، هەڤاڵ فوئاد، برا گەورەکەمان، ڕێبازی دۆزی گەلەکەی دەستپێکردووە. لەوانەیە دەرفەتی ئەوەمان نەبووبێت کە کاتێکی زۆر پێکەوە بین، بەڵام لە منداڵییەوە هەتا ئێستا بەردەوام تێکۆشینم لەگەڵ ڕێبازەکەی ئەواندا بەڕێوەبردووە و هەتا دووایین ساتی ژیانم لەگەڵیان دەژیم. من زیاتر لە هەڤاڵ فوئاد لەگەڵ هەڤاڵ ڕەزادا دەژیام، پێکەوە تێکۆشانمان دەکرد. ئەو یەکێک لە گەورەترین مامۆستاکانی ژیانی من بوو. لە ماوەی ئەو ٢٢ ساڵەی زیندانمدا بەردەوام لەیادمدا بووە، هەوڵمداوە ببمە شایانی یادەوەرییەکانیان و ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت.

ئێستا ئیتر ڕێگایەکی نوێ دەست پێدەکەین. دڵنیام ئەم ڕێگایە لە ئاستی گەردووندا زۆرتر بەهێزمان دەکات و دەزانم بزووتنەوەی ئاپۆیی ڕۆڵێک دەگرێتە ئەستۆ کە شۆڕشی تشرینی یەکەمیش تێدەپەڕێنێت. ئێمه هەموو هەڤاڵانی زیندان بڕیارمان داوە لەگەڵ ئەو ڕێبازه نوێیەداین که لە پێشماندایە، ئێمە وەک شوێنکەوتووانی ڕێبەر ئاپۆ، نەفرەتی 'هەڤاڵێتی نیوەی ڕێگە' لە سەر خۆماندا لاداوە و شایانی هەموو شەهیدانمان دەبین، شایانی هەموو ئەو گیانە بین که له دەستمانداوه و بەڵێن دەدەین یادەوەری و خەونەکانیان بە ئاشتی دەخەمڵێنین.

سەری ڕێبەر ئاپۆ، هەڤاڵانی و بنەماڵەکانمان و گەلەکەمان سەلامەت بێت. بەڵێن دەدەین هەتا کۆتایی لەگەڵتانین. ئێمە بە یادەوەرییەکانتانەوە دەژین، ئەم ڕێبازە شکۆمەندە پێکەوە بە ئازادی دەڕازێنینەوە و بەمشێوەیە خۆمان دەکەینە شایانی شەهید فوئاد و شەهید ڕەزا ئاڵتوون. بەم بۆنەوە داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەم کە ببنە بەشێک بن لەم ڕێبازە پیرۆزە. دیسان پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی هەموو بنەماڵەکان دەکەم. ڕۆحیان شاد بێت. لەگەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ هەمووان."