لە ئەدەنە کادرانی دامەزرێنەری پەکەکە قەیتان و ئاڵتون یاد کرانەوە

بۆ کادرانی دامەزرێنەری پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە ناوچەی سەیهانی ئەدەنە مەڕاسیمی یاد کردنەوە ئەنجام درا.

ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتیی ئەدەنە، تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنانی ئەدەنەی دەم پارتی و چەندین کەس بەشداری مەڕاسیمی یاد کردنەوەکە بوون.

لە مەڕاسیمەکەدا بە مەبەستی یاد کردنەوەی شەهیدان خولەکێک ڕێز گیرا، وتەبێژی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی ئەدەنە سوبحیە بایڤا ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە سەرکەوتن تاجدار دەکەن.

سوبحیە ئاماژەی بە بڕیارەکانی پەکەکەدا، بانگەوازی لە دەوڵەت کرد و داوای کرد بۆ ئاشتیی هەنگاوی ڕوون بنێت و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەش پشتگیری پڕۆسەکە بکەن.

لە کاتی یاد کردنەوەکەدا شیعرەکانی عەلی حەیدەر قەیتان خوێندرانەوە و بێ پچڕان دروشمی "شەهید نامرن" بەرز کرایەوە.