قەیتان و ئاڵتون لە توزلوچایر یادیان کرایەوە: ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی ئێمەیە بەدیهێنانی ئاشتییە

عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە، کە لە کۆنگرەی ١٢هەمینی کۆنگرەی پەکەکەدا شەهیدبوونیان ڕاگەیەندرا لە گەڕەکی توزلوچایری ئەنقەرە مەراسیمی یادکردنەوەیان بۆ دانرا.

پەکەکە لە ڕاگەیەندراوی ١٢هەمین کۆنگرەی خۆیدا دوو کەس لە کادرانی پێشەنگی بەناوی عەلی حەیدەر قەیتان کە لە ٣ی تەمموزی ٢٠١٨ و ڕەزا ئاڵتون کە لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٩ دا شەهید بوون ئاشکرا کرد. لە گەڕەکی توزلوچایری ئەنقەرە بەو بۆنەوە مەراسیمێکی پرسە بەڕێوە چوو و جەماوەرێکی زۆر بە بەشداریی یادکردنەوەکەیان کرد.

ڕەزا ئاڵتون لەو ماڵەی کە لێی گەورە بووە، مەراسیمێکی یادکردنەوەی بۆ بەڕێوە چوو. هەروەها خوشکی ڕەزا ئاڵتون، نورحەیات ئاڵتون، کەسوکاری قەیتان، هاوسەرۆکانی دەبەپە، کەسکین بایندر، جێگرانی دەم پارتی، نووسینگەی یاسایی سەدە، کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی (ئۆهەدە)، کۆمەڵەی مافی مرۆڤان (ئیحد) و نوێنەرانی زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش بەشداریی یادکردنەوەکە بوون. هاوکات پارێزەر ئوزگور ئەرۆڵ کە سەردانی ئیمرالی کردبوو لەگەڵ سیاسەتمەدارانی کورد سەباحات تونجەل و ئەدیبە شاهین و بەشێک لە دایکانی ئاشتی لە یادەکەدا بەشداریان کرد.

پاشان پەیامی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە کۆچی دوایی قەیتان و ئاڵتون کە ناردبووی، لەلایەن فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، پارێزەری نووسینگەی یاسایی ئەسرین خوێندرایەوە.

'سەردەمی بنیاتنانی ژیانێکی نوێیە'

لە مەراسیمەکەدا سەباحات تونجەل قسەی کرد و وتی: "ئەوان نەک تەنها بۆ خۆیان، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی جیهان، بۆ چینی بندەستان، ژنان و ڕەنجدەران ژیانێکی خۆشیان دەویست. ڕێک لێرەوە بوو کە لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هاوڕێیەتیان دەستپێکرد. ڕەزا ئاڵتون و قەیتان، گەڕانیان بەدوای حەقیقەت و گەشتەکەیان لێرە دەستی پێکرد. چونکە ئەوان لە دژی سیاسەتەکانی نکۆڵی، لەناوبردن و ئاسمیلەکردن بوون و بوێرانە وەستانەوە. ئەوان وەک ڕۆزا لۆکسمبۆرگ کە وتی: "ئێمە هەبووین، ئێمە هەین، دەبین و بۆ ئەمەش داهاتوومان بنیات دەنێین". ئەمانیش وەها دەستیان پێکرد بۆ ئەم خەیاڵە وەک پرۆمیتۆسی سەردەم ژیانێکی نوێیان بنیاتنا."

'ئەوان توی ژیانێکی نوێیان چاند'

سەباحات تونجەل لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "بە خەبات و تێکۆشانی ٥٠ساڵە بۆ گەلانی تورکیا و کوردستان، هەروەها بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژیانێکی نوێی گوڵی کردەوە، ئەگەرچی ئێستا لە ڕووی جەستەییەوە بەرەو حەق ڕۆیشتوون، بەڵام خەبات و تێکۆشانیان، ڕەنج و بیرۆکەکانیان هەروەک ٥٢ ساڵ پێش تۆوی ژیانێکی نوێی چاندووە."

'ئەوەی دەکەوێتە سەر شانی ئێمە بۆ ئاشتی، بەدیهێنانی ئاشتیە'

پڕۆسەی ڕاگەیاندنی ژیانێکی نوێ، کە بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆدا مانادار بوو و بە وەڵامدانەوەی پەکەکە گەشەی کرد و لەلایەن عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون، لەڕوانگەی گەلەکەمانەوە مانای دەستپێک و سەردەمێکی نوێ بوو. ئەو ئەرکەی ئێستا کە دەکەوێتە سەر شانی ئێمە، پێشەنگایەتی ئەم پرۆسە نوێیەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی. وەک بەڕێز ئۆجالان دەڵێت: "دەبێت دەوڵەت بڕواتە نێو قۆناغێکی سیاسی دیموکراتیک و ڕێگا بەڕووی سۆسیالیستەکان بە هەموارکردنی یاسایی دەست پێ بکات." هەروەها ئەو ئەرکەی دەکەوێتە سەر شانی ئێمە ئەوەیە کە ژیانێکی کۆمەڵایەتی، دیموکراتیک و سۆسیالیستی بنیات بنێین. ئەم هەنگاوە سەرەتایەکی نوێیە و سەردەمێکە لە تێکۆشان. شەهیدان لە تێکۆشانی ئێمە بۆ ئاشتی و ئازادیدا بۆ هەمیشە زیندوون. هەروەها ئەوەی دەکەوێتە سەر شانمان بەدیهێنانی ئاشتیە."

دواتر، پەیامی حەیاتی قەیتان و شیعرێکی عەلی حەیدەر قەیتان خوێندرایەوە. هەروەها یەکەم ڕۆژی مەراسیمی پرسەکە بە نمایشکردنی کورتە فیلمێک لەسەر قەیتان و ئاڵتون کۆتایی هات. شایانی ئاماژەیە پرسەکە بۆ سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.