نەتەوە یەکگرتووەکان: ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی پرۆسەکە
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز پێشوازی لە بریارەکانی کۆنگرەی پەکەکە کرد و باسی لەوەکرد ئامادەن پشتگیری بدەنە پرۆسەکە.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز پێشوازی لە بریارەکانی کۆنگرەی پەکەکە کرد و باسی لەوەکرد ئامادەن پشتگیری بدەنە پرۆسەکە.
وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیفان دوژاریک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: "سکرتێتی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز بە ئەرێنی پێشوازی لە بڕیاری کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە دەکات. پێکهێنانی ئەم بڕیارە بەمانای هەنگاوێکی گرنگی چارەسەرکردنی ڕێگەی ئاشتییانەیە بۆ ئەو شەڕ و پێکدادانەی ماوەیەکی زۆرە بەردەوامی هەیە."
ستیفان دوژاریک باسی لەوەکرد میدیای تورکی بڵاویان کردووەتەوە چەکدانان لەژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەگوێری دانوستانەکان لەگەڵ ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هیچ باس و بڕیارێکی لەوشێوەیە لە ئارادا نییە.
ستیفان دوژاریک گوتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان پەیوەست بە ئاشتی ئامادەیە هاوکاری هەموو جۆرە تەڤگەرێک بکات و پرۆسەکە ئاسان بکات، بەڵام گەر بەشداریمان بۆ دۆخەکە باش نەبێت، ئەوکاتە هیچ مانایەکی نابێت خۆمانی بەسەردا بسەپێنین."
ستیفان دوژاریک ئاماژەی بەوەشدا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕۆژی دووشممەوە پەیوەندی ڕاستەخۆی لەگەڵ لایەنی کوردی و تورکییدا نەبووە.
لە کۆتاییدا جەختی لەوەکردەوە پێویستە لەسەر ئاستی هەرێمی و نێونەتەوەیی پێشوازی لە پرۆسەی ئاشتی بکرێت و وتی: "بە ئاسودەییەوە پێشوازیمان لە بڕیاریی کۆنگرە کرد. سەیردەکەین تا بزانین ئێمە و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی چۆن دەتوانین هاوکاری پرۆسەکە بکەن."