تەڤ-ئیکۆ: تێکۆشانی پاراستنی گەل دەگۆڕێت بۆ فۆرمێکی نوێ

تەڤگەری ئیکۆلۆژی کوردستانی ئەوروپا (تەڤ-ئیکۆ)، ئاماژەی بەوەدا بڕیارەکانی 'کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە' دەستپێکێکی نوێیە و گوتی: "تێکۆشانی پاراستنی گەل دەگۆڕێت بۆ فۆرمێکی نوێ."

تەڤگەری ئیکۆلۆژی کوردستانی ئەوروپا (تەڤ-ئیکۆ)، بە ڕاگەیاندراوێک ڕایگەیاند کە ١٢هەمین کۆنگرەی پەکەکە لە ٥-٧ی ئایاری ٢٠٢٥دا ئەنجام درا، لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلاندا بوو بە قۆناغێکی نوێ.

تەڤ-ئیکۆ ئاماژەی بەوەدا ئەو بڕیارانەی لە کۆنگرەکەدا وەرگیران نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان گرنگییەکی مێژوویی هەیە و گوترا: "ئەم قۆناغەی ئەمڕۆ پێیگەشتووین، ئەوە نیشان دەدات تێکۆشانی ئازادی و پاراستنی گەل نیو سەدەیە بەردەوامە، دەگۆڕێت بۆ فۆرمێکی نوێ. ئەم بەهایانەی بونیاتنران و ئەو فیداکارییانە بۆ ئەم بەهانە درا بە منەتداریی و هۆشیارییەکی مەزنەوە یاد دەکەینەوە."

لە ڕاگەیاندراوکەدا گوترا: "تاڵانخوازی ئەنجامی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە و تێکۆشانی ئیکۆلۆژیک بەشێک لە بنەمای دیموکراتیکبوونە."

تەڤ-ئیکۆ ئاماژەی بەوەشداوە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک نەک تەنها بۆ هەبوونی ئازادی شوناس و کەلتوور، لە هەمانکاتدا بۆ پاراستنی ئیکۆسیستەم، سەرلەنوێ بونیاتنانەوەی هاوسەنگی ئیکۆلۆژیک لە خۆ دەگرێت و گوتی: "بەم هۆشیارییەوە پڕۆسەی ئێستا نەک تەنها وەک هەنگاوێکی سیاسی لە هەمانکاتدا وەک هەنگاوێکی گۆڕانکاری ئەخلاقی و ئیکۆلۆژیک دەیبینین."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا تەڤ-ئیکۆ گوتی: "بەم بۆنەیەوە، بانگەواز لە تەواوی گەلانی جیهان و بە تایبەتی گەلی کوردستان دەکەین کە کۆببنەوە و بە شێوەیەکی یەکگرتوو خاوەندارێتی لە تێکۆشانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ژیانی ئیکۆلۆژیک بکەن."