نوێکرایەوە

نەخۆشخانەی مشتەنور بەچەندین بەشێ نوێوە خزمەتەکانی دەستپێکردەوە

نەخۆشخانەی مشتەنور دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بووە ئامانجی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لە ماوەکەی کەمدا درووستکرایەوە و بە کردنەوەی چەند بەشێکی نوێوە بەڕووی خزمەتکردنی گەلدا کرایەوە.

کردنەوەی نەخۆشخانەی مشتەنور

نەخۆشخانەی مشتەنوری لە کۆبانێ لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا بووە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بە تەواوەتی لە خزمەتی تەندرووستی دابڕا، دوای ماوەیەکی کەم لە هەمان جێگەی پێشوویدا درووستکرایەوە و بە کردنەوەی چەندی بەشێکی نوێ دەستی بە خزمەتە تەندرووستییەکانی گەل کردەوە.

نەخۆشخانەکە پێشووتر بەشەکانی نەخۆشییەکانی ژن، نەخۆشییەکانی هەناوی، منداڵان، چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە، نەخۆشییەکانی دەمار و پاڵپشتی دەروونی...لە خۆ گرتبووە، بەڵام دوای درووستکردنەوەی بەشەکانی پشکنینی گشتی، شۆردنی گورچیلەش کرایەوە.

لە مەراسیمی کردنەوەی نەخۆشخانەکەدا دکتۆر بەسراوی عەلی قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا درووستکردنەوە و زیادکردنی بەشە نوێیەکانی نەخۆشخانەکە جێگەی شانازییە بۆ گەلی هەرێمەکە و گوتی: "لە هەرجێگەیەک بێت لە خزمەتکردنی گەل بەردەوام دەبین و کردنەوەی نەخۆشخانەکە پێشکەش بە گەلی کۆبانێ دەکەین."

دوای تەواوبوونی قسەکانی، دکتۆر بەسراوی عەلی سوپاسنامەی دەستەی تەندرووستی پێشکەش بە کارمەندانی تەندرووستی نەخۆشخانەکە کرد.

دواتر لە لایەن هاوژینی شەهید عومەر و دایکی شەهید کوردەوە نەخۆشخانەکە کرایەوە.