یەپەژە کۆمەڵکووژی سەر دروزییەکانی شەرمەزار کرد
یەپەژە بە ڕاگەیاندراوێک هێرش و کۆمەڵکووژییەکانی سەر دروزییەکانی شەرمەزار کرد و گوتی: "خۆپاراستن تاکە ڕێگە و مسۆگەری بنەڕەتییە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیک."
یەپەژە بە ڕاگەیاندراوێک هێرش و کۆمەڵکووژییەکانی سەر دروزییەکانی شەرمەزار کرد و گوتی: "خۆپاراستن تاکە ڕێگە و مسۆگەری بنەڕەتییە بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەی ئازاد و دیموکراتیک."
فەرماندەیی گشتی یەکنەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) سەبارەت بە هێرشەکانی سەر دروزییەکان ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیاندروەکە بەمجۆرەیە:
"بە لەبەرچاو گرتنی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سوریا و بەتایبەت دوای دەستبەسەرداگرتنی حکومەتی سوریا لەلایەن هەتەشەوە، دەبینین ململانێکان لە سوریا قووڵتر بوونەتەوە و بووە بە ئاژاوە و شەڕی ناوخۆیی. ئەم دەسەڵاتە جیهادییە و ئایدۆلۆژیاکەی کۆمەڵکوژی بەرامبەر گەلەکەمان، گەلی دروزی لە کەناراوەکانی سوریا ئەنجامدەدات. گەلی دروزیمان وەک هەموو نەتەوەکانی سوریا، نەتەوەیەکی زۆر کۆنن و هەمیشە بۆ سەربەخۆیی خۆیان خەباتیان کردووە. بەڵام هەتەشە، بە ئایدۆلۆژیای دەسەڵاتخوازی خۆیەوە، دەیەوێت گەلانی دێرین وەک عەلەوییەکان و دروزییەکان تەسلیمی خۆلی بکات و لە پێناو سیاسەتەکانی بەکاریان بهێنێت.
پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سوریا نیشاندەری ئەوەن کە ئەم بیرکردنەوە جیهادییە چەندە بۆ گەلانی سوریا و بەتایبەتی ژنان مەترسیدارە. چونکە نایەوێت مۆدێلێکی پێکەوە ژیان بۆ تەواوی گەلانی سوریا بنیات بنرێت. سوریا ماوەیەکی زۆرە بە دەست شەڕەوە گیروودە هاتووە. لە ڕاستیدا گەلانی ناوچەکە لە شەڕ بێزارن و دەیانەوێت لە خاکی خۆیاندا بە ئازادی بژین. بەڵام عەقڵیەتی جیهادی نایەوێت بە هیچ شێوەیەک مۆزایکی گەلانی سوریا قبوڵ بکات و ئەمەش دەبێتە هۆی ڕێگری لە بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتیک.
ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، کردەوە تیرۆریستیەکانی دژی گەلی دروزیمان کە بەشێکی گرنگی کۆمەڵگای سوریان بە توندی شەرمەزار دەکەین. ئێمە لە بەرامبەر ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی کە بە شێوەیەکی سیستماتیک بەها مرۆییەکان و بە تایبەت یەکگرتوویی گەلانی سوریا دەکەنە ئامانج، دەوەستینەوە. خوپاراستن، تاکە ڕێگەی مسۆگەرکردنی کۆمەڵگای ئازاد و دیموکراتیک. بۆیە تەنها ئێمەی ژنان دەتوانین پێشەنگایەتی ئەم قۆناغە گرینگەی سوریا بەرەو ئاسایش و ئارامی بکەین و دەتوانین ئایندەیەکی دیموکراتیک و ئارام بۆ سوریا بنیات بنێین لەسەر بنەمای تێکۆشان دژی عەقڵیەتی پیاوسالار.
لەسەر ئەم بنەمایە داوا لە هەمووان، بەتایبەتی لە ژنان دەکەین مافی خۆپاراستنی لەسەر بنەمای پاراستنی مافەکانیان و مافی هەموو مرۆڤەکان بەبنەما بگرن. هەروەها پێویستە هەموو ژنانی ناوچەکە و جیهان لەو بارەوە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و ئێمەش پێکەوە بۆ پتەوکردنی یەکڕیزی و بەڕێکخستنمان تێکۆشانمان بەرز بکەینەوە و لە ڕێگەی تێکۆشان و بیرۆکەیەکی هاوبەشەوە ژیانێکی ئازاد بنیات بنێین. هەروەها بۆ تۆڵەی ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لە سوریا لە دژی گەلەکەمان ئەنجامدراون، گەورەترین وەڵام پاراستنی ڕەوایە لەسەر بنەمای بەڕێکخستن بۆ بەدیهێنانی سوریایەکی دیموکراتیک کە هەموو ژنان و گەلان بەشێوەیەکی دیموکراتیک و ئاشتیانە بتوانن تێدا بە ئارامی بژین."