هەپەگە: هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە

هەپەگە ڕایگەیاند هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بەکار‌هێنانی هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراوەوە بەردەوامە و لە وەڵامدانەوەی گەریلادا حەفارەیەکی زرێپۆش و دۆشکەیەک تێکشێندرا و داگیرکەرێکش بە سزا گەیاندرا.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە هێرشە بەردەوامەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و وەڵامدانەوەی هێزەکانی گەریلا لە دژی هێرشەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:

"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراوە؛

٢٩ی نیسان و ١ی ئایار تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کران.

٢، ٣ و ٤ی ئایار سوپای تورکی داگیرکەر ٣ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی؛

٢٨، ٢٩ و ٣٠ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.

٢ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی  بەهار جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن

لە ١، ٢، ٣ و ٤ی ئایار لە هەرێمی خواکوڕک، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی لۆلان، شەهید شەریف، سنین و خنێرایی ژوورو ١٣ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی کون، گردی ڕەشید، گردنی زەنگل، گردی سیسەر، گرگاشێ، سپیندارێ، مژێ، دێڕەشی ٣٠٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ، شێلازێ، بێشیلی، سەری مەتینا ١٢٧٨ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی و شاخی بەهار ٣٩٤ جار؛ بە گشتی ١٩٨٧ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کران.

لە نێوان ١ و ٣ی ئایاردا سوپای تورکی داگیرکەر بە حەفارە هێرشی کردە سەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ.

دەستوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛

لە ١ی ئایار کاتژمێر ١٧:٣٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، یەکینەی شەهید ئاخین موش بە درۆنێکی کامیکاز گورزی لە کۆنتێنەرێکی داگیرکەران دا کە سیستەمێکی ڕاداری تێدابوو وە لە پێگەی هێرشکردندا بوو، لە ئەنجامدا کۆنتێنەرەکە بەتەواوەتی لەناوبردرا.

١ی ئایار لە کاتژمێر ٢١:٥٥دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ حەفارەیەکی زرێپۆش کە بە ئامانجی هێرشەکردن نێردرابووە سەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ، بە درۆنی کامیکاز لە لایەن یەکینەی شەهید ئاخین موشەوە تێکشکێندرا.

٢ی ئایار لە کاتژمێر ٢٠:٣٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە لایەن یەکینەی شەهید ئاخین موشمانەوە بە درۆنی کامیکاز گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە بە چەکی قورس لە هێرشی سەر تونێلەکانماندا بوون لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا.

٣ی ئایار لە کاتژمێر ١٤:٥٥دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە لایەن یەکنەی شەهید ئاخین موشەوە بە درۆن چەکێکی دۆشکە لەناوبردرا کە لە دژی تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بەکاردەهێندرا."