بەرخۆدانی سەد رۆژی بەنداوی تشرین
بە ئامادەبوونی جەماوەرێک لە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شاندێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر بەنداوی تشرین ڕاگەیاندراوێکی دا.
بەرخۆدانی ئێشکگری کە لە بەنداوی تشرین زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە گەل چالاکی ئێشکگری ئەنجام دا، دوای پاراستنی خاک و بەنداوەکە بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک کۆتایی هات.
لە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکەدا گەل وێنەی شەهیدانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین، هەروەها وێنەی ڕۆژنامەوانان جیهان بیلگین و ڕۆژنامەوان نازم داشتان کە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ و ڕۆژنامەوان عەگید ڕۆژ کە لە ١٥ی شوبات لە کاتی ڕووماڵکردنی بەرخۆدانی بەنداوەکە، لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون، بەرزکردەوە.
هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ئەڤین سوەیدا بە زمانی کوردی و حوسێن عوسمان بە زمانی عەرەبی ڕاگەیاندراوەکەیان خوێندەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەهیدانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرینی بەڕێزدارییەوە یادکردەوە و سڵاوییان لە هەموو ئەوکەسانە کرد کە لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا ئێشکگری پاراستنی بەنداوەکیان بە ئیرادەوە لە ئەستۆ گرت.
ڕاگەیاندراوەکە بەمجۆرەیە:
"لە دەستپێکی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ەوە هێرشی بەرفراوان لە دژی ژێرخان و ناوەندە ژیانییەکانی هەرێمەکان ئەنجام درا. بەمەش هەوڵیاندا ئیرادەی گەلانی ئازادیخواز و شکۆمەند، لە ناوببەن.
هێرشەکانی دووژمن بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و سیستەماتیک لە لایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە لە دەوروبەری بەنداوی تشرین دەستی پێکرد، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی لەسەر بەنداوەکە دروستکرد، چونکە سەرچاوەی ئاو و کارەبای ملیۆنان مرۆڤە.
لە چوارچێوەی ئەو هەڕەشەکانی ئەو قۆناغەدا دانیشتووان لە پێكهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە کورد، عەرەب و سوریانی وەڵامی بانگەوازی بەرپرسیارێتی نیشتیمانییان دایەوە و بەشداری بەرخۆدانی بەرفراوانی گەل بوون لە ژێر ئاڵای پاراستنی خاک و دەستکەوتەکاندا.
لە ٨ی کانوونی دووەمەوە بە تایبەت ڕێکخستنەکانی ژنان و گەنجان لەگەڵ سەدان هاوڵاتی بەرەو بەنداوەکە بە ڕێکەوتن، بۆ پاراستنی هەرێمەکە سەفەربەری گشتییان ڕاگەیاند و لە تەنیشت قەسەدە و یەپەژە کە قەڵغانی بە هێز بوون لە بەرانبەر هەوڵەکانی پێشکەوتن، بەشداری نێو ڕیزەکانی بەرخۆدان بوون.
ئەم بەرخۆدانە داستانی قارەمانێتی لە بەرانبەر ئامرازەکانی شەڕ نوسییەوە و سەلماندی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژیانێکی بێ شکۆ و ملکەچی قبوڵ ناکەن، ئامادەن تاوەکو کۆتا هەناسەیان بەرگری هەبوونی خۆیان بکەن. هەربۆیە بەنداوی تشرین گەواهیدەری ئەفسانەی تێکۆشانی کچ و کوڕانی خۆیەتی، لە پەڕەیەکی زێڕینی دیرۆکییدا بەرخۆدانی تۆمارکرد.
لە بەرانبەر تەواوی شەهید قارەمانەکاندا و بە تایبەت شەهید مەنیجە، شەهید کەرەم شەهبا، شەهید هارون، شەهید عەزیز عەرەب، باوکی تەیار، شەهید ڕوناهی عەفرین کە لە ڕێگەی ئازادییدا گیانی خۆیان فیداکرد، سەری ڕێز دادەنەوێنین. بۆ هەموو بریندارانیش هیوای چاکبوونەوە دەخوازین و بەڵێن دەدەین ڕەنجیان بە فیرۆناچێت.
ئەم بەرخۆدانە کە زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ بەردەوامبوو، لە پاراستنی خاک و دەستکەوتەکاندا گەیشت بە ئامانجی سەرکەووتنی خۆی، لەسەر ئەم بنەمایە لەمڕۆدا ئەنجامی سەرکەوتن ڕادەگەیەنین.لە هەمانکاتدا جەخت لە بەردەوامی تێکۆشان لە بەرانبەر هەموو مەترسییەکی نوێ دەکەینەوە.
بە ناوی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و سڵاو دەکەین لە هەموو ئەوکەسانەی لەم بەرخۆدانەدا بەشداربوون و هەموو هێزەکانمان کە پشتگیری ئەم بەرخۆدانەیان کرد.
هەروەها سڵاو لە خەباتکارانی تەندروستی دەکەین. هەروەها ڕۆژنامەوانان کە ڕاستییەکانیان گواستەوە و بە تایبەتی شەهید جیهان، شەهید نازم و شەهید عەگید ڕۆژ و هەموو ئەوکەسانەی لەم داستانەدا شەهید بوون بە ڕێزداری و پێزانیینەوە یاد دەکەیەنەوە.
وێڕای هەموو سەختییەکان، بەنداوی تشرین بوو بە سیمبولی یەکڕیزی نەتەوەی، بوو قەڵای هەڵوێستی گەل لە بەرانبەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، بووە بە نمونەیەکی زیندی هێزی گەلان لە پاراستنی خاک.
شەهید نامرن
هیوای گەڕانەوەی تەندرووستی خێرا بۆ برینداران.
بەرخۆدان تا سەرکەوتن."