شاندێک لە ڤاتیکان سەردانی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد
نوێنەرانی ڤاتیکان بە ئامانجی ناسینی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە هەرێمەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان کرد.
نوێنەرانی ڤاتیکان بە ئامانجی ناسینی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە هەرێمەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان سەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان کرد.
شاندێک لە نوێنەرانی ڤاتیکان کە لە وتەبێژی ڕاهیبان ئەل-فەرنیسیکانی ئەل- مەریەمیات تیرێز ئیلیاس کەناکری (سووری)، نادیا ئەمین خەلیل (مسری) و ماری حەبیب کیرۆز (لوبنان) پێک دەهات، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەستپێشخەری ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سووریا و دەستپێشخەری پارێزەرانی پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ لە سووریا لە شاری قامیشلۆ کرد.
شاندەکە ئەمڕۆ دەستی بەسەردانەکانی کرد، بە ئامانجی ناسینی سیستەمی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، میکانیزمەکانی تێکۆشان و بونیاتنانی پەیوەندی هاتنە هەرێمەکە.
شاندەکە لە لایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە لایەن هاوسەرۆکانی فەرمانگەکە ئیلهام ئەحمەد و فەنەر گێت، هەردوو جێگرەکەیان گوڵستان عەلی و ڕۆبێل بەهۆوە پێشوازییان لێکرا. لە کۆتاییدا شاندەکە دیارییان پێشکەش بە فەرمانگەکە کرد و بەڕێوەبەری فەرمانگەکەش بۆ یادەوەری دیاری بە خشی بە شاندەکە.
پاشان شاندەکە چوونە ناوەندی دەستپێشخەری، لەوێ لە لایەن وتەبێژی دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆی سووریا فەرزەندە مونزور و ئەندامانی دەستپێشخەری نەجاح گولۆ و فواد چۆلی، هاوسەرۆکی دەستپێشخەری پارێزەرانی پاراستنی ڕێبەر ئاپۆی سووریا محەمەد ئەمین و ئەندامی دەستپێشخەری جەمال ئەل-دین و ڕۆڤەند خەڵەفەوە پێشوازییان لێکرا.
لە سەردانەکەدا فەرزەندە ئاماژەی بە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ئاماژەی بەوەدا بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ مرۆڤایەتی، خوشک-برایەتی و خۆشەویستییە، بەڵام دەوڵەتی تورک هێشتا لە بەرانبەر بانگەوازەکە هەنگاوی نەناوە.
نەجاح گولۆ ئاماژەی بەوەدا بەهۆی وابەستەبوونیان بە فکری ڕێبەر ئاپۆوە گەشتوون بە ئاستی سەرفرازی، هەرگیز دەست لە دۆزەکەیان هەڵناگرن و تاوەکو کۆتایی تێکۆشان دەکەن.
هەروەها هەر سێ ڕاهیبەکە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لە بەرانبەر خوشک-برایەتی نێوان گەلانی هەرێمەکە.
دەستپێشخەری دیاری و هەر پێنج بەرگرینامەکەی ڕێبەر ئاپۆیان پێشکەش بە شاندەکە کرد.
ئەمڕۆ شاندەکە سەردانی نوسینگەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و ئەنجوومەنی ئایینی و باوەڕییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات. سبەی لە درێژە سەردانەکانیادا سەردانی ئەنجوومەنی سووریا دیموکراتیک (مەسەدە)، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)، یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) دەکات.