لە چەندین شار پرسەی سری سورەیا ئۆندەر بەڕێوەدەچێت
بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی وجێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئوندەر لە چەندین شار پرسە دانرا و گەلی بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەکان دەکەن.
بۆ ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی وجێگری سەرۆکی پەرلەمان سری سورەیا ئوندەر لە چەندین شار پرسە دانرا و گەلی بە شێوەیەکی جەماوەری سەردانی پرسەکان دەکەن.
لە ئامەد پرسەکە لە ڕێکخستنی دەم پارتی دانرا و وێڕای ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پەرلەمانتارانی پێشوو، دایکانی ئاشتی سەدان کەس بەشدار بوون.
لە پرسەکەی ئامەددا هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ئامەد، دۆغان خاتوون قسەیکرد و لە قسەکانییدا تیشکی خستە سەر تێکۆشانی ئاشتیخوازانەی سری سورەیا ئۆندەر و وتی: "بۆ هەمیشە ئاڵای ئاشتیخوازی بەڕێز ئۆندەر بەرزدەکەینەوە و تێکۆشانمان لە پێناو ئامانجەکانییدا بەردەوام دەبێت."
هەر لە پرسەکەدا هاوسەرۆکی شارەوانی گەورە شاری وان، سەرا بوجاک لە قسەکردنی دەربارەی تێکۆشانی ئۆندەردا دەسنیشانی کرد، تێکۆشانی ئۆندەر بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی و شێوە ژیانی دیموکراسیانە بوو.
پرسەی سری سورەیا ئۆندەر لە شارەکانی دیکە
لە ڕحا پرسە دانرا و لە بەرەبەیانییەوە گەل بە کۆمەڵ سەردانی پرسەکە دەکەن.
لە شاری شڕناخ بە شێوەیەکی جەماوەری بەشداری پرسەی ئۆندەر کرا.
سەردانی گەل بە مەبەستی سەرەخۆشی لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.