لە عەفرین ئەشکەنجە و هێرش بۆ سەر خەڵکی مەدەنی بەردەوامە
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین_سوریا ڕایگەیاند کە چەتەکانی "ئەلحەمزات" لە ٢ ی ئایار لە گوندەکانی ناوچەی شێرانی عەفرین هێرشی جیاجیان کردووەتە سەر خەڵکی مەدەنی.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین_سوریا ڕایگەیاند کە چەتەکانی "ئەلحەمزات" لە ٢ ی ئایار لە گوندەکانی ناوچەی شێرانی عەفرین هێرشی جیاجیان کردووەتە سەر خەڵکی مەدەنی.
ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین_سوریا ڕایگەیاند کە چەتەکانی گرووپی "ئەلحەمزات"ـی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢ ی ئایار گەنجێکیان بە ناوی محەمەد جەبر ئەشکەنجەداوە کە خەڵکی ناوچەی مەیدانکێی شاری شێرانە. هەروەها ڕایگەیاند ئەوکاتەی محەمەد بۆ چاککردنەوەی تۆڕی ئینتەرنێت چووەتە گوندی شۆربە چەتەکان ئەشکەنجەیان داوە تاوەکو باج و سەرانەی لێ وەربگرن.
ڕێکخراوەکە جەختی کردەوە، هەمان ڕۆژ ئەو کەسانەی لە گوندی فیرکانی شێران نیشتەجێ کراون، تەقەیان لە گەنجێک کردووە بە ناوی حەسەن بەکر و برینداریان کردووە.