ناوی شەقامێکی ئامەد کرا بە ناوی ئۆندەرەوە
لە ناوچەی خانا ئاخپار(چنار)ی شاری ئامەد شەقامێک کرا بە ناوی سری سورەیا ئۆندەرەوە.
لە ناوچەی خانا ئاخپار(چنار)ی شاری ئامەد شەقامێک کرا بە ناوی سری سورەیا ئۆندەرەوە.
شارەوانی خانا ئاخپار(چنار)ی ئامەدی دەم پارتی بۆ خاوەنداریکردن لە یاد و تێکۆشانەکانی سری سورەیا ئۆندەر هەنگاوێکی گرنگی نا. ئەنجومەنی شارەوانی لە کۆبوونەوەی مانگی ئایاردا لە بڕیارێکیدا ناوی شەقامی دەرمانی لە ناوچەی کۆماری گۆڕی بۆ ناوی سری سورەیا ئۆندەر.
بە پەسەندکردنی بڕیارەکە، تابلۆە نوێیەکە لەسەر شەقامەکە هەڵدەواسرێت.