قەسەدە ناسنامەی شەهیدێکی ئاشکرا کرد
قەسەدە ناسنامەی شەڕڤانێکی بە ناوی بەرخۆدان عەفرین ئاشکرا کرد کە ٥ ی ئادار شەهیدبووە و بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەکەی.
قەسەدە ناسنامەی شەڕڤانێکی بە ناوی بەرخۆدان عەفرین ئاشکرا کرد کە ٥ ی ئادار شەهیدبووە و بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەکەی.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو ناسنامەی شەڕڤانێکی بە ناوی بەرخۆدان عەفرین (حەسەن ئەحمەد جەلۆ) ئاشکرا کرد کە ٥ ی ئادار لە ڕووداوێکی سەربازییدا لە بەنداوی تشرین شەهیدبوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە شەهید بەرخۆدان ماوەیەکی درێژە بەشداری ڕیزەکانی قەسەدەی کردووە، لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبووە و چەندین پەروەردەی سەربازی بینیوە تا گەیشتووەتە ئاستی پسپۆڕی، شەڕڤانێکی بوێر و قارەمان بوو.
لە درێژەدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید و هەموو بنەماڵەی شەهیدان دەکات و بەڵێن دەدات بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و بەدیهێنانی ئامانجەکانیان.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی شەهید بەم جۆرەیە:
ناسناو: بەرخۆدان عەفرین
ناو و پاشناو: حەسەن جەلۆ
ناوی دایک: زەینەب ئەدهەم
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: حەلەب
شوێن و کاتی شەهیدبوون: بەنداوی تشرین _ ڕووداوی سەربازی _ ٥ ی ئاداری ٢٠٢٥.