لە شاری حومس ڕۆژنامەنووسێک تیرۆر کرا

ڕاگەیەندراوە خەباتکارێکی ڕادیۆیی هەرێمی لە گوندەکانی ڕۆژئاوای حومس تیرۆر کراوە و لە سوەیدایش چەندین ڕۆژنامەنوس ئەشكەنجە دراون.

ڕۆژنامەنووس محەمەد ئیسماعیل کە لە ڕادیۆیەکی هەرێمی کاری دەکرد، لە گوندەکانی ڕۆژئاوای حومس تیرۆر کراوە.

یەکێتی ڕاگەیاندکارانی ئازاد (یەرەئا) تیرۆر کردنی ڕۆژنامەنووس محەمەد ئیسماعیل و پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی شەرمەزار کرد، هەروەها داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد پێشێلکارییەکان دژ بە ڕۆژنامەنووسان ڕابگرن

لە سوەیدا هێرش کرایە سەر ڕۆژنامەنووسان

لە لایەکی دیکەوە گرووپێکی چەکداری دوێنێ لە نزیک چوارڕیانی پۆلیس لە شاری سوەیدا هێرشیان کردە سەر ڕۆژنامەنووسان.

ڕاگەیەندراوە کە ڕۆژنامەنووسان کاتی دەچوونە بینای پارێزگای سوەیدا بۆ ڕووماڵکردنی ڕێککەوتنی نێوان شێخەکانی شارەکە و حکوومەتی دیمەشق لەلایەن چەکدارەکانەوە ڕێگریییان لێکراوە و ئەشکەنجە دراون.

ناوی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە ئەشکەنجە دراون وەهایە: ئەحمەد فەلاح، موعاویە ئەل ئەترەش، محەمەد هارون، ئیبراهیم تریشی، عەمار ئیستافی و ئەمیر ئەل عاسین.

بە گوێرەی زانیارییەکان، پاش دەستوەردانی دانیشتوانی شارەکە، ڕۆژنامەنووسان ڕزگار کراون.