قەسەدە هێرشێکی داعشی لە دێرەزۆر تێکشکاند

قەسەدە ڕایگەیاند لە ماوەیەکی کەمدا هێرشێکی چەتەکانی داعشی تێکشکاندووە کە لە دەشتاییەکانی دێرۆزردا ئەنجامیدا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) پەیوەست بە هێرشی چەتەکانی داعش ئەم ڕاگەیاندراوەی بڵاوکردەوە:

"هێزەکانمان هێرشی شانەیەکی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشی بۆسەر لیوای زیبانی گرێدراوی هێزەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی گوندەوارەکانی دێرەزۆری تێکشاند.

شانەی تیرۆرستانی داعش بە گولەی ئار بی جی هێرشی سەر بارەگای لیواکەیان کرد. شەڕڤانانمان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و بەهۆیەوە شەڕێکی سەختی لێکەوتەوە و بە بەرخۆدانی بەهێزی شەڕڤانانمان چەتەکانی دعش ناچار بە پاشەکشەکردن بوون."

قەسەدە ئاماژەی بەوەشکردووە درێژە بە ئەرکی پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکە دەدەن، لە دژی مەترسییەکانی شانە تیرۆرستییەکانی داعش.