لە بیلفێلد ستاندی هۆشیارکردنەوە دانرا
لە بیلفێلد بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ئاشتی بۆ کوردستان" ستاندی هۆشیارکردنەوە دانرا.
لە بیلفێلد بە درووشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ئاشتی بۆ کوردستان" ستاندی هۆشیارکردنەوە دانرا.
لە شاری بیلفێلدی ئەڵمانیا بۆ ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاندی هۆشیارکردنەوە دانرا. ستاندەکە بە پێشەنگایەتی (Kurdistan Centrum Bielefeld) و ناڤ_یەک و چەتری ئەنجوومەنی ژنانی ئێزدی (سەمەژێ) دانرا، بڵاوکراوە بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دابەشکرا.
نوێنەری سەمەژێ گوتی: " ئێمە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لێرەین، ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات هەنگاوێکی بۆ ئاشتی نا، هەموو جیهان لە پشتی ئەم بانگەوازی ئاشتییەیە، بەڵام دەوڵەتی تورک هەنگاو بۆ ئاشتی نانێت، ئاشتی ناوێت، ڕۆژانە ڕۆڵەکانمان بۆردوومان دەکات و شەهیدیان دەکات".
پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان، درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
لە چالاکییەکەدا بڵاوکراوە دەربارەی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ خوێنرایەوە، گوترا: " ئیرادەی سیاسی گەلی کورد، ڕێبەر ئاپۆ، لە ساڵی ١٩٩٩ـەوە لە دوورگەی ئیمراڵی لە ژێر گۆشەگیریدایە، ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت".
پاشان لە گۆڕەپانەکە بڵاوکراوە دابەشکرا.