وەزارەتی بەرگری دیمەشق، سەرچەتە ئەحمەد ئەلهایس (حاتەم ئەبو شەقرا)ـی کردە فەرماندەی فیرقەی ٨٦، کە ساڵی ٢٠١٩ سکرتێری گشتی پارتی سوریای ئایندە هەڤرین خەڵەفی شەهیدکرد و کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک "تاوانی جەنگ" پێناسەی کرد. هەروەها بڕیاری دانانی ئەبو شەقرا وەک فەرماندەی فیرقەی ٨٦ تووڕەییەکی زۆری لای کوردان بەدوای خۆیدا هێنا.
سەرچەتە ئەحمەد ئیحسان فەیاز ئەلهایس سەر بە چەتەکانی "ئەحرار ئەلشەرقیە"ـە، بەرپرسە لە تاوانی شەهیدکردنی هەڤرین خەڵەف و شۆفێرەکەی فەرهاد ڕەمەزان لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. ئەم تاوانە لە ئاستی نێونەتەوەیی بەشێوەی جەماوەریی شەرمەزار کرا.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢١ بەهۆی پێشێلکارییەکان دژی مافەکانی مرۆڤ و کوشتنی سەدان خەڵکی مەدەنی لەو زیندانەی کە ئەبو شەقرا بەرپرسی بوو، سزای بەسەر ئەبو شەقرا و چەند چەتەیەکی "ئەحرار ئەلشەرقیە" سەپاند.