لە مەخموور پرسە بۆ سری سورەیا ئۆندەر دانرا

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) بە مەراسیمێکی جەماوەریی، ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سری سوورەیا ئۆندەر، یادکرایەوە.

لە ناوەندی بنەماڵەی شەهیدان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)، ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سری سوورەیا ئۆندەر، یادکرایەوە، کە ٣ـی ئایار، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، پەیامی ڕێبەر ئاپۆ و کەجەکە سەبارەت بە کۆچی دوایی سری سوورەیا ئۆندەر خوێندرایەوە.

هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی مەخموور ئەحمەد شەهباز سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سری سوورەیا ئۆندەر و هەموو ئازادیخوازان کرد و گوتی: "بۆ ئەوەی گەلانی تورکیا لە ئاشتی و دیموکراسیدا بژین، خەباتێکی بێوێنەی کرد، تێکۆشانی بۆ ئەو گەلانە دەکرد کە مافیان لێ زەوت کراوە لە تورکیا، کەسێکی شۆڕشگێڕ بوو، سری سوورەیا ئۆندەر بۆ یەکێتی گەلی کورد و تورک بوو بە پردێک".

ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی مەخموور، حسێن کارا، گوتی: "بۆ ئازادی گەلی کورد و برایەتی گەلان تێکۆشانێکی مەزنی کرد، سینەماکار، هونەرمەند، سیاسەتمەدار و نووسەر بوو، دڵسۆزێکی ڕێبەر ئاپۆ بوو، تا کۆتایی باوەڕی بە ڕێبەر ئاپۆ هەبوو، ئەرکێکی گرنگی خستبووە سەر شانی خۆی و لەو ڕێگایەدا شەهید بوو".

مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرێت" کۆتایی هات.