٤٠ چەتەی داعش ڕادەستی عێراق کران

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و عێراق، زیاتر لە ٤٠ چەتەی داعش لە کەمپی ڕۆژ و هۆلەوە ڕادەستی بەرپرسانی عێراق کران.

هەوڵەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی چەتەکانی داعش لە کەمپی هۆڵ و ڕۆژ و بنەماڵەکانیان بەردەوامە. بۆیە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی عێراق، زیاتر لە ٤٠ چەتەی داعش ڕادەستی عێراق کران.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) و بەرپرسانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەژێر چاودێری هاوپەیمانی نێونەتەوەیی زیاتر لە ٤٠ چەتەی داعشیان ڕادەستی بەرپرسانی عێراق کرد. چەتەکان لە دەروازەی تەل کۆچەر ڕادەست کران.