لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا، کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی ئەنجوومەنی گەلی کورد ،بە مەراسیمێکی بیرهێنانەوەی شایستە یادی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەژەکە پەلین زۆزان (پەلین یەڵماز) کرایەوە، کە لە ٢٧ی کانوونی دووەم لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوو، هەر لە مەراسیمەکەدا باس لە ڕەنجی سەربڵندنی شەهید ئازاد سەربڵندی برای شەهید پەلین زۆزان کرا، کە لە ساڵی ٢٠١١دا شەهید بووە.
لە مەراسیمەکەدا وێڕای کەسوکار و هاوڕێیانی پەلین زۆزان، بەسەدان کەس بەشداربوون و لە هۆڵی بیرهێنانەوەکەدا وێنەی شەهیدان پەلین زۆزان، ئازاد سەربڵند و سری سورەیا ئوندەر دانرا، مۆم داگیرسێنرا و تاجەگوڵینەش دانرا.
لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان، سینەڤیزیۆنێک لەسەر تێکۆشانی پەلین زۆزان نیشاندرا و درووشمی "شەهید نامرن" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.
بنەماڵەی یەڵماز: کچەکەمان شەهیدی ئازادی کوردستانە
لە مەراسیمەکەدا بە پەیامێکی ڤیدۆیی، شەمسەدین یەڵمازی باوکی شەهید پەلین گوتی: "سڵاو دەنێرم بۆ هەموو هاوڕێیانی پەلین. پەلین تەنها شەهیدی ئێمە نییە، شەهیدی کوردستانە. کچەکەم هەموو جار پێی دەیگوت، 'ئازادی وڵاتەکەم لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە، گەر ببم بە پرۆفیسۆریش دەبێت لە وڵاتێکی ئازاددا ببم'، دەمزانی کچەکەم ئەوەندە هێژایە کە دەتوانێت ببێت بە پرۆفیسۆریش."
هەر لە پەیامە ڤیدۆیەکەدا دایکی شەهید پەلین، موحسینە یەڵمازیش ئاماژەی بەوەدا لە لەندەن خاوەندارێتی کردن لە شەهیدان زۆر کارێکی سەنگینە و سەربڵندییە بۆ ئێمە و گوتی: "سڵاو لە هەموو گەلەکەمان و هاوڕێیان و دڵسۆزانی کچەکەم دەکەم کە لە یادکردنەوەکەدا ئامادەن، پەلین شەهیدی هەموو کوردستانە، سەری هاوڕێیانی، بەرخۆدێرانی زیندان، گەلی کورد ساغ بێت."
دوای نیشاندانی پەیامە ڤیدۆیەکەی بنەماڵەی هێژای شەهید پەلین، مەراسیمەکە بە گووتنەوەی "شەهید نامرێ" کۆتای هات.