بە دیمەن

لە چەندین شاری ئەورووپا یادی شەهیدان کرایەوە

لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا شەهیدی قەسەدە پێشەنگ عەلکۆ، لە شاری بۆدەنسەی ئەڵمانیا دڵسۆز ساریا و لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە کەسێتی سری سورەیا ئوندەردا شەهیدانی مانگی گوڵان یادکرانەوە.

شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) پێشەنگ عەلیکۆ کە لە ١٩ی نیسان لە هەرێمی تروازیدا لە هێرشیکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید، لە شاری لایپزیگی ئەڵمانیا یادکرایەوە. لە یادکردنەوەکەدا برای پێشەنگ عەلیکۆ، عارف عەلیکۆش یادکرایەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە عەفرین شەهید بوو.

چالاکی یادکردنەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد و لەگەڵ کەسوکار و بنەماڵەی عەلیکۆ چەندین کەس بەشداری یادکردنەوەکە بوون.

بە ناوی کۆماو قسە کرا و لە کەسێتی سری سورەیا ئوندەر هەموو شەهیدانی مانگی گوڵان یادکرانەوە.

هاوسەرۆکی فەد-کورد مەندەرەس جانبەگ ئاماژەی بەوەدا لە سایەیی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕاپەڕین، بەردەوامییان بە یەکێتی و تێکۆشاندا و ئەمەش لە سایەیی شەهیدانەوە بە دی هات.

لە یادکردنەوەکەدا سینەفزیۆنێک لەسەر ژیانی هەردوو براکانی عەلیکۆ و تێکۆشانیان نیشاندرا.

پاریس

لە گەڕەکی مێلۆنیی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی محەمەد تونچ لە کەسێتی سری سوورەیا ئوندەردا شەهیدانی مانگی گوڵان یادکرانەوە.

لە دوای خولەکێک ڕێزگرتن سیاسەتمەدار فەسیح ڤارتۆ قسەی کرد و باسی گرنگی شەهیدانی مانگی گوڵانی لە نێو تێکۆشانی ئازادی کورددا کرد.

لە تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی فەڕەنسا موراد ماوا ئاماژەی بەوەدا، بە دروشمی "بە گەنجی دەستمان پێکرد، بە گەنجی سەردەکەوین" یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی گوڵانی بە بیرهێنانەوە.

لە یادکردنەوەکەدا سینەفزیۆنێک لەسەر شەهیدانی مانگی گوڵان نیشاندرا و دروشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.

بۆدەنسەی

لە شاری بۆدەنسەی ئەڵمانیا بە چالاکییەک دڵسۆز ساریا (ئیسلام چەلیک) یادکرایەوە کە لە ساڵی ٢٠١٩ لە ناوچەی کەماحی ئەرزنجان لەگەڵ دوو هەڤاڵییدا شەهید بوو.

لە چالاکییەکەدا چەندین کەس ئامادەبوون، سینەفزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی دڵسۆز ساریا نیشاندرا.