لە بەرلین مۆنۆمێنتی کۆمەڵکووژی دێرسیم دانرا
لە شاری بەرلین بە مەبەستی یادکردنەوەی ئەوکەسانەی لە کۆمەڵکووژی دێرسیمدا لە ساڵی ١٩٣٧-١٩٣٨دا کۆمەڵکووژ کران، مۆنۆمێنیتی کۆمەڵکووژی دێرسیم دانرا.
لە شاری بەرلین بە مەبەستی یادکردنەوەی ئەوکەسانەی لە کۆمەڵکووژی دێرسیمدا لە ساڵی ١٩٣٧-١٩٣٨دا کۆمەڵکووژ کران، مۆنۆمێنیتی کۆمەڵکووژی دێرسیم دانرا.
لە پارکی بولچەری گەڕەکی کروزبێرگی بەرلین بە مەبەستی یادکردنەوەی ئەوکەسانەی لە کۆمەڵکووژی دێرسیم لە ساڵی ١٩٣٧-١٩٣٨دا شەهید کران، بە مەراسیمێک مۆنۆمێنتی کۆمەڵکووژی دێرسیم دانرا.
لە دانانی مۆنۆمێنێتەکەدا سەرۆکی شارەوانی فریدریششاین-کروزبێرگی کلارا هێرمان، وەزیری کوشتوکاڵ و خۆراکی ئەڵمانیا جەم ئۆزدەمیر، هونەرمەند ئەزگی کلنچاسلان، مێژووناس، کۆمەڵناس، هونەرمەند و نوێنەرانی دامەزراوەکە بەشدار بوون.
یادکردنەوەکە بە دروشمی "بە بیری دێنینەوە، دێتەوە یادمان، کەلتووری خۆمانمان دەوێت" دەستی پێکرد.
سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی دێرسیمییانی ئەورووپا کەمال کارابولوت ئاماژەی بە پڕۆسەی دروستکردنی مۆنۆمێنێتەکە کرد و سوپاسی ئەوکەسانەی کرد کە لە دروستکردنی مۆنۆمێنێتەکەدا هاوکار بوونە.
سەرۆکی شارەوانی فریدریششاین- کروزبێرگی کلارا هێرمان ئەوەی بە بیرهێنایەوە کە چەندین کەس لە دێرسیمەوە هاتنە کرەزوبەرگ و گوتی: "تەنها کەل و پەلەکانیان لەگەڵ خۆیان نەهێنا، بەڵکو کەلتوور و یادەوەرییە پیرۆزەکانیشیان لەگەڵ خۆیان هێنا. ئەمە چیرۆکی هاوبەشمانە. لەبەر ئەمەش ئەمڕۆ لێرەین."
وەزیری کوشتوکاڵ و خۆراکی ئەڵمانیا جەم ئۆزەدەمیر ئاماژەی بەوەدا هێشتا لە تورکیا کۆمەڵکووژی دێرسیم لە مێژووی فەرمیدا دەشێوێنرێت و گوتی: "توڕەیی دێرسیم ئەمڕۆ لە کروزبێرگ لەگەڵمانە. ناوی دارستانە سوورەکان لابران. ئەوانەی بەرخۆدانیان کرد شەهید کران."
لە دوای دانانی مۆنۆمێنێتەکە ڕەنجبەر، پونارا ما و ئیمام ئۆزگوڵ گۆرانیان گوت.