ئاگرەکەی بەندەر عەباسی ئێران هێشتا کۆنترۆڵ نەکراوە
هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری گەورەترین بەندەری ئێران بەناوی شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباس کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٤٠ کەس هێشتا بەردەوامە.
هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری گەورەترین بەندەری ئێران بەناوی شەهید ڕەجایی لە بەندەر عەباس کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٤٠ کەس هێشتا بەردەوامە.
تەقینەوەیەکی مەزن کە لە بەندەری شەهید ڕەجایی شاری بەندەر عەباس ڕوویدا بەجۆرێک بەهێز بووە کە لە دووری ١٠ کیلۆمەترەوە بیستراو بوو.
ڕاگەیەندراوە کە لە تەقینەوەکەدا ٤٠ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسیش برینداربوون.
ماوەی سێ ڕۆژە هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئەم ئاگرە گەورەیە کە زیانێکی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە، بەردەوامە. هێشتا دوکەڵی ڕەش لە ئاسمانی ناوچەکە بەرز دەبێتەوە.
ئەم دەروازە ستراتیجیە نزیک شاری بەندەر عەباسە کە دەکەوێتە کەنار دەریاکانەوە لە نزیک گەرووی هورمز کە بەشێکی زۆری نەوتی جیهان لەوێدا تێدەپەڕێت.
تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام بە وتەی دەسەڵاتداران ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی ماددە کیمیاییەکاندا ڕوویداوە.
لە لایەن عەلی خامنەیی، ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە، فەرمانی لێکۆڵینەوەی سەبارەت بە تەقینەوەکە ڕاگەیەندراوە.