لە دێرک بە ڕێپێوانی جەماوەری داوای ئازادی جەستەیی ڕیبەر ئاپۆ کرا

بە پێشەنگایەتی ژنان لە دێرک بە ڕێپێوانێکی جەماوەری داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کرا و پەیامی 'تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ' درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین درا.

بە پێشەنگایەتی ژنان، سەدان کەس لە شاری دێرکی سەر بە قامشلۆ بە ئەنجامدانی ڕێپێوانێکی جەماوەری داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆییان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا کە بە پێشەنگایەتی ژنان ئەنجام درا، بە بەرزکردنەوەی وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵای کەجەکە لە گۆڕەپانی ئازادەوە دەستپێکرد و بە وتنەوەی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و " بێ سەرۆک ژیان نابێ"، بە هەڵکردنی پانکارت بە نووسینی 'چارەسەری بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد" بە بازاڕی ناوەندی شارەوە تا بەردەم بارەگای بنەماڵەی شەهیدانی شارەکە بەردەوەم بوو.

Bi meşeke girseyî daxwaza azadiya fîzîkî ya Rêber Abdullah Ocalan kir

دواتر ڕێپێوانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە، دوا خولەکێک ڕێزگرتن، لە بەڕێوەبەرانی کۆنگرە ستاری شارەکە، شەیدا یوسف قسەیکرد و لە قسەکانییدا سەرنجی خستەسەر جوڵە دیپلۆماسییەکانی ژنان بە ئامانجی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "تا کۆتایی بۆ سەرخستنی ئەم ئامانجە تێدەکۆش و ژنان ئازادی خۆیان لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا دەبیننەوە."

دواتر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری شاری دێرک، جێگر عەفرین ئاماژەی بە گرنگی پەیوەست بوون بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و گوتی: "ئامانجی بنەڕەتیمان پێکهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆییە و لەم پێناوەشدا بەردەوام بوون لە تێکۆشانمان دووپاتەکەینەوە."

گردبوونەوەکە بە گووتنەوە درووشمی "بژ سەرۆک ئاپۆ" کۆتای هات.