لە دێرک کۆبوونەوەیەک بۆ عەلەوییە کۆچبەرەکان ئەنجام درا

ئەنجوومەنی شاری دێرک بۆ ئەو عەلەوییانەی لە هەرێمە کەناراوەکان کۆچبەربوون، کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.

لەبەر شەڕ و کۆمەڵکووژییەکانی ئەم دواییەی هەرێمە کەناراوەکانی سووریا، ژمارەیەک بنەماڵەی عەلەویی هاتنە شاری دێرکی کانتۆنی جزیرە.

ئەنجوومەنی شاری دێرک بە ئامانجی بە ڕێکخستن کردنی بنەماڵەی عەلەوییەکان و جێبەجێکردنی پێویستییەکانیان، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بۆیان ڕێکخست.

کۆبوونەوەکە لە ناوەندی کەلتووری و هونەری دێرک بە ئامادەبوونی دەیان عەلەوی ئەنجام درا.

بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی شاری دێرک جەگەر محەمەد لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و گرنگی بە ڕێکخستنی کردنی کۆمەڵگە و تێکۆشان بۆ باشکردنی دۆخی کۆمەڵگا، ئابووری و سیاسی باسکرد.

جەگەر محەمەد لە دژی ئەو پلانانەی لەسەر پێکهاتەکانی سووریا ئەنجام دەدرێت، بانگەوازی یەکگرتن و ڕێکخرابوونی کرد.

لە کۆتاییدا داوکاری بەشداربووان گوێی لێگرا.