تانرکولو: جەهەپە سەبارەت بە پرسی کورد ئیرادەی چارەسەری نیشان دەدات

سەزگین تانرکولو پەرلەمانتاری جەهەپەی ئامەد ڕایگەیاند: "جەهەپە پرسی کورد وەک ئامێرێک بۆ هەڵبژاردن سەیر ناکات، بەڵکو وەک یەکێک لە گەورەترین ئاستەنگیەکانی بەردەم تورکیا سەیری دەکات و هەر چۆنێک بێت ئیرادەی چارەسەری نیشان دەدات.

شەپۆلی ئۆپەراسیۆنەکان کە لە ١٩ی ئادارەوە بە دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆک شارەوانی ئەستەنبوڵ و هەروەها بەڕێوەبەرانی شارەوانی دەستیپێکرد و ناڕەزایەتیەکان دژی ئەو ئۆپەراسیۆنانە درێژەی هەیە.

ئە تۆمەتانەی لە دژی ئیمام ئۆغڵو و کارمەندانی شارەوانی وەک"رێککەوتنی شار" لەگەڵ دەم پارتی و هەوڵی "بە تیرۆرناساندن"ی نوێنەرانی دەم پارتی، لەناو کۆمەڵگەی تورکیادا ناڕەزایەتی بەرفراوانی بەدوای خۆیدا هێنا. ئەمەش بووە هۆی گفتوگۆ و پەیوەندی هاوبەش لە نێوان جەهەپە، سۆسیالیستەکان و دەم پارتی.

سەزگین تانرکولو، پەرلەمانتاری جەهەپەی ئامەد، سەبارەت بە پڕۆسەکانی دوای ئەو ڕووداوانە و رۆانگەکانی جەهەپە سەبارەت بە کورد، لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

'جەهەپە و ملیۆنان کەس لە دژی ئەو کودەتایەی بەسەر ئیمام ئۆغڵودا کرا یەکیانگرت'

تانرکولو لەو بارەوە ڕایگەیاند کە بە پێچەوانەی ئەو لێکدانەوانەی کە گوایە چالاکییە جەماوەرییەکان لە جەهەپە تێپەڕین وتی: "چالاکییە جەماوەرییەکان جەهەپەی تێنپەڕاندووە  بەڵکوو لە دژی کودەتا دژی ئیمام ئۆغڵو هەموو بوون بە یەک دەنگ. دەسەڵاتداران چاوەڕێی ئەمەیان نەدەکرد.

ئەستەنبوڵ بەس شارێکی گەورە نییە، بەڵکو تورکیایەکی بچووکە. چونکوو هاوڵاتیانی هەموو شارەکانی تورکیا لە ئەستەنبوڵ دەژین. چارەنووسی ئەستەنبوڵ کە ١٦ملیۆن دانیشتووانی هەیە و ئابوورییە گەورەکەی و گەرووی شارەکە کە وەک دەروازەی تورکیا بەرەو جیهان دەکرێتەوە، چارەنووسی تورکیا دەخوڵقێنێ. بۆیە هەر جۆرە دەستوەردان لە چارەنووسی ئەستەنبوڵ و ئیرادەی گەلی ئەستەنبوڵ و شارەوانییەکەی واتە دەستوەردان و گرتنی هەموو تورکیا. دوژمنایەتی ئاکەپە بەرامبەر شارەوانی ئەستەنبوڵ ئەوەیە کە لە ڕابردوودا سامانی ئەم شارەوانیەی بەتاڵان بردووە. هەروەها هۆکاری دوژمنایەتی بەرامبەر ئیمام ئۆغڵو بۆ ئەوەیە کە ئیمام ئۆغڵو لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بە ئاسانی شکست بە ئەردۆغان دەهێنێت.

بۆیە لە ڕاستیدا جەماوەر لە جەهەپە تێنەپەڕی. بەڵکوو جەهەپە و ملیۆنان کەس لە دژی کودەتای ئاکەپە بەسەر ئیمام ئۆغڵودا یەکیانگرتوو و ڕووبەڕووی دەسەڵات بوونەوە. دەسەڵات هیچ چاوەڕوانییەکی وەهای لەبەرچاو نەگرتبوو. گەل و کۆمەلگا دیواری ترسیان شکاند و لە هەڵوێستی جەهەپەیان بینی. هۆکاری بە یاساییکردنی ئێستایان ئەم ترسە گەورەیە."

'خاوەنداری کردنی ئۆزەل لە پرسی کورد، بەردەوامی هەمان هێڵی سیاسەتی ڕابردووی جەهەپەیە'

تانرکولو لە بەردەوامی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە ئیرادەی ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی گشتی جەهەپە سەبارەت بە پرسی کورد دەسەڵاتی ترساند و وتی: "جەهەپە پرسی کورد وەک ئامێرک بۆ هەڵبژاردنەکان نابینێت، ئیرادەی بەرێز ئۆزگور ئۆزەل سەبارەت بە پرسی کورد قەد لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی حکومەتدا نییە چونکە ئاکەپە پرسی کورد وەک سەکۆیەک بۆ بانگەشەی خۆی بەکار دێنێت و دەیەوێت بە بێ چارەسەری بمێنێتەوە. چوونکو دیموکراتیکبوونی تورکیای ناوێت. جەهەپە لە ساڵی ٢٠١٠ ـەوە ئیرادەی خۆی بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد نیشانداوە و پێشنیاری بەرفراوان دەکات. بۆیە خاوەنداریکردنی بەڕێز ئۆزەل سەبارەت بە پرسی کورد و نیشاندانی ئیرادەیی چارەسەری، هەڵوێستێکی تاکە کەسی نییە، بەڵکو بەردەوامی هەمان سیاسەتی رابردووی جەهەپەیە.

'جەهەپە سەبارەت بە پرسی کورد ئیرادەی چارەسەری نیشان دەدات'

ئاکەپە لە پڕۆسەی چارەسەری لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣-٢٠١٥دا هەرگیز لە چارەسەری پرسی کورددا هێندەی جەهەپە جدیی نەبووە. کاتێک لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەسەڵاتی بە دەستهێنا لە تورکیا شەڕوپێکدانان، تیرۆر و توندوتیژی نەبوو، بەڵام ئاکەپە لە دوو ساڵی دەسەڵاتی سەرەتاییدا هیچ هەنگاوێکی نەنا. لە ساڵی ٢٠٠٥دا ئەردۆگان هاتە ئامەد و گوتی 'پرسی کورد، پرسی منە' و پاش ساڵێک لە بەرانبەر ڕووداوەکانی ئامەد گوتنی 'ژن بێ، منداڵ بێ'ی بڵاوکردەوە و هەموو هاووڵاتیانی کوردی کردە ئامانجی هێزەکانی دەوڵەت. پرۆسەی دواتر لە لایەن هەمووکەسێکەوە دەزانرێت.

ئەگەر خۆپەرستی و بەراوەردە بچووکەکانی ئاکەپە نەبوایە، تورکیا دەیتوانی تا سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ پێوەرەکانی چوونە نێو یەکێتیی ئەورووپای بە دەست هێنابا و دەیتوانی پرسی کورد لایەنی کەم پێش ١٥ چارەسەر بکردایە، بەڵام پرسی کورد وەک ئامرازێک بۆ ئاکەپە لە هەموو پرۆسەکانی هەڵبژاردندا سەیر دەکرا.

هەربۆیە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات ئەم پرسە فراوانتر بوو و گەیشتە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی. ئەگەر ئاپەکە بزانێت لە ڕێگەی شەڕوپێکدان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا سەردەکەوێت، ڕاستەوخۆ کۆتایی بەو پڕۆسەیەی ئێستا دەهێنێت، بەڵام ئێستا هیچ بژاردەیەکی نییە. جەهەپە پرسی کورد وەک ئامرازێکی هەڵبژاردن نابینێت، بە دڵەوە ئیرادەی چارەسەری نیشان دەدات."

'گەل ئامادەیە هاوبەشی بەدی بێنێت، دەبێت یەکێتی تێکۆشان بە دی بێت'

تانرکولو ئاماژەی بەوەشدا گەل لە پرسی تێکۆشانی هاوبەش ئامادەیە و دەبێت ئەم هاوبەشبوونە بگۆڕدرێت بۆ یەکێتی تێکۆشان و بەمجۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: هەرچەندە ئەو هێل، ئایدلۆژیا و ڕێ و ڕێبازانەی کەسانێک بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا دەیانەوێت، جیاوازبن، بەڵام چارەنووسیان یەکە. نابێت کە دەسەڵاتداری شارەوانییەکانی وان، ئێلح و جولەمێرگ دەستبەسەر بکات، لە ئەستەنبوڵ، ئیزمیر و ئەنقەرە دەبێت بەڕێوەبەرییەکی دیموکراتیک دابمەزرێت. ئەم دەسەڵات و بەڕێوەبەرییە هیچ پەیوەندییەکی بە دیموکراسییەوە نییە. دەستەواژەی دیموکراسی تەنها لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا بەکاردەهێنن.

دەبێت ئیدی خۆمان لەمە ڕزگار بکەین. لە ڕوانگەی منەوە گەل و سیاسەت لە بەرانبەر ئەمە ئامادەیە. ئەمە ترسی گەورەی دەسەڵاتدارییە. لە سایەی ئەم دەسەڵاتدارییە کەسانێک کە هەرگیز پێکەوە نەدەبوون، لە چالاکییەکاندا کۆبوونەوە. ئەگەر ئەمە بگۆڕێت بۆ یەکێتی تێکۆشان لە ماوەیەکی کورتدا لەم تاریکییە ڕزگارمان دەبێت، بەڵام ئەگەر ئەمە ڕوونەدات بە ناوی جەهەپەەوە دەتوانم بڵێم، تێکۆشانی ئێستامان تاوەکو گۆڕانی ئەم دەسەڵاتدارییە بەردەوام دەبێت."