قەسەدە ناسنامەی پێنج شەڕڤانی شەهیدی ئاشکراکرد
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی پێنج لە شەڕڤانانی ئاشکرا کرد کە لەمانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) ناسنامەی پێنج لە شەڕڤانانی ئاشکرا کرد کە لەمانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە لە ڕاگەیاندراوێکی نوسراودا ئاماژەی بەوەدا، پێنج لە شەڕڤانەکانی لە بەرەکانی منبج، دێرحافر، سرین لە کاتی جیاوازدا لە بەرخۆدانیان لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتاکانی شەهید بوون و ناسنامەیانی ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا دیاری کراوە، شەڕڤانانی قەسەدە دەمهات ڕەقە، دژوار حەلەب، ڕۆجگەر وەڵات، سوار مەعسووم و شۆڕش ئامانۆس تا دواهەناسەی ژیانیان بە ئیرادەی خاوەنداریکردن لە ئامانجی شەهیدان جەنگان و بە دلێرییەوە گەیشتن بەکاروانی شەهیدان.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا قەسەدە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژایی شەهیدان کردووە و بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر ئامانجی شەهیدانی دووپاتکردووەتەوە.
ناسنامەی شەهیدان بە پێی ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
ناسناو: دەمهات ڕەقە
ناو و پاشناو: موئەیەد بلاح ئەحمەد
ناوی دایک و باوك: ئایشە – ئەحمەد
شوێنی لە دایکبوون: ڕەقە
شوێن و کاتی شەهید بوون: سرین- ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
***
ناسناو: دژوار حەلەب
ناو و پاشناو: خەلیل مەحموود خەلیل
ناوی دایک و باوک:حەسنا - مەحموود
شوێنی لە دایکبوون: حەلەب
شوێن و کاتی شەهید بوون: دێر حافر- ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
***
ناسناو: ڕۆجگەر وەڵات
ناو و پاشناو: ڕۆدی خەڵەف
ناوی دایک و باوک: نورا- موحەمەد
شوێنی لە دایکبوون: دەرباسیە
شوێن و کاتی شەهید بوون: سرین- ١٠ کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
***
ناسناو: سوار مەعسوم
ناو و پاشناو: ئایدن ڕەشید
ناوی دایک و باوک:فاتیمە- موحەمەد
شوێنی لە دایکبوون: عەفرین
شوێن و کاتی شەهید بوون: منبج- ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
***
ناسناو: شۆڕش ئامانۆس
ناو و پاشناو: موستەفا مەمۆ
ناوی دایک و باوک: ئەمیرە- خالد
شوێنی لە دایکبوون: عەفرین
شوێن و کاتی شەهید بوون: سرین- ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤."