هەپەگە: سوپای تورکی داگیرکەر ٧٤٨ جار هێرشی کردووە

هەپەگە ڕایگەیاند سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە لەسەر هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و ٧٤٨ جار هێرشی جۆربەجۆری ئەنجام داوە و لەبەرانبەردا گەریلا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی داگیرکەرانی تێکشکاندووە.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە پەیوەست بە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و دەستوەردانی هێزەکانی گەریلا لە دژی ئەو هێرشانە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی داگیرکەران لە لایەن یەکینەی شەهید ئاخین موشەوە بە درۆنی کامیکاز تێکشکێندراوە.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:

"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی جەنگی؛

٢٦ی نیسان لە کاتژمێر ٢٣:٣٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

٢٧ی نیسان لە کاتژمێر ٢١:٠٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کرا.

هێرشەکانی سووپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن؛

٢٦، ٢٧ و ٢٨ی نیسان لە هەرێمی خواکوڕک، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەرێ زینێ، لۆلان، ٨جار، لە هەرێمی گارە، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی کون و مژێ ٤٣ جار، لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بێشیلی، شێلازێ ،سەرێ مەتینا ٤٩٠ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، شاخی بەهار ٢٠٥ جار؛ بەگشتی ٧٤٨جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردوومان کراون.

دەستوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛

٢٦ی نیسان لە کاتژمێر ١٧:٣٠دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، هێزەکانی یەژا ستارمان دەستییان لە داگیرکەران کردەوە کە دەیانویست هێرش بکەنە سەر تونێل و سەنگەرەکانمان.

٢٧ی نیسان لە کاتژمێر ١٦:٣٦دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدیی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بە درۆنی کامیکازی یەکینەی شەهید ئاخین موشمانەوە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی داگیرکەران تێکشکێندرا کە لە پێگەی هێرشکردندا بوو."