بەهۆی تەقینەوەی درۆنێکەوە لە ئامێدی ٣ پێشمەرگە برینداربوون
ئەمڕۆ درۆنێک لەسەر خاڵێکی پێشمەرگە لە گوندی بلاڤەی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە باشووری کوردستان تەقییەوە، لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە برینداربوون.
ئەمڕۆ درۆنێک لەسەر خاڵێکی پێشمەرگە لە گوندی بلاڤەی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە باشووری کوردستان تەقییەوە، لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆژنیوز، ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی درۆنێک لەسەر خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری ئامێدی سێ پێشمەرگە برینداربوون.
بەڕێوەبەری تەندرووستی ئامێدی مەسعود تاهر ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی درۆنێکدا لەسەر خاڵێکی پێشمەرگە لە گوندی بلاڤەی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی، سێ پێشمەرگە برینداربوون، بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئامێدی. بەپێی زانیارییەکان ڕەوشی تەندرووستیان جێگیرە.
هەرچەند هیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری تەقینەوەی درۆنەکە بڵاونەکراوەتەوە. بەڵام ڕۆژانە بۆردوومان و تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکە بەردەوامە.