هەپەگە شەهیدانی گوهەرزی بە بیرهێنایەوە
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گوهەرز شەهید بوون و ڕایگەیاند: "هەموو ساتێکیان بە بەرخۆدان تێپەڕاند، لە نێو هاوڕێکانیاندا بە شەڕڤان، ڕەنجدەر و فیداکار دەناسران."
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە گوهەرز شەهید بوون و ڕایگەیاند: "هەموو ساتێکیان بە بەرخۆدان تێپەڕاند، لە نێو هاوڕێکانیاندا بە شەڕڤان، ڕەنجدەر و فیداکار دەناسران."
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە پەیوەست بە شەهیدبوونی گەریلاکانەوە بەمجۆرەیە:
"هاوڕێیانمان کە لە کەمینێکی نامەردانە لە نزیک گوندی گوهەرزی ئامێدی شەهید بوون بە ڕێزداری بە بیردێنینەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەماندا لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥دا ڕامانگەیاند کە سێ هاوڕێمان لە نزیک گوندی گوهەرزی ئامێدی لە ئەنجامی کەمینێکی خیانەتدا شەهید بوون. هاوڕێیانمان خەبات، عەگید و گۆران لە ٢١ی شوبات لە کاتێکدا لە ئەرکی خۆیاندا بوون، لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی سوپای تورکی داگیرکەردا بریندار بوون. هاوڕێیانمان لە ٢١ی شوباتدا ویستیان شوێنی خۆیان بگۆڕن، وەڵامی هێرشە نامەردانەکانیان لە نزیک گوندی گوهەرزی دایەوە و سەرەرای برینداربوونیش شەڕیان کرد. هاوڕێیانمان خەبات، عەگید و گۆران نمونەی نەریتی بەرخۆدانن، بێ دوو دڵی چەکیان هەڵگرت و سەرەڕای برینداربوون وەڵامی کەمینە خیانەتکارانەکانیان دایەوە. هاوڕێیەکمان کە بە سەختی بریندار بوو، بۆمبی بە خۆیدا تەقاندەوە و شەهید بوو. هاوڕێیانمان خەبات، عەگید و گۆران هەتاوەکو کۆتایی نوێنەرایەتی هێڵی بەرخۆدان و ڕۆحی شۆڕشگێڕی ئاپۆیی گەریلاکانی ئازادی کوردستانیان کرد، لەم ڕووداوەدا شەهید بوون.
لە کەسایەتی ئەواندا بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە بێ دوودڵی تا سەرکەوتن شوێنکەوتووی شەهیدەکانمان دەبین کە فیداکارانە بوون بە شوێنکەوتەی فەرماندە نەمرەکانمان؛ عەگید و زیلان و بە تێکۆشانیان بوون بە ترس لە دڵی دوژمن دا. جەنگاوەرانی فیدایی هاوڕێ خەبات، عەگید و گۆران بە ڕێزداری، خۆشەویستی و منەتدارییەوە بە بیردێنینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای هەڤاڵانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."
زانیارییەکان لە بارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمانەوە بەمجۆرەیە:
ناسناو: خەبات باوەڕ
ناو و پاشناو: یەڵماز ئەردەمجی
شوێنی لە دایکبوون: سێرت
ناوی دایک-باوک: پەریهان- یەحیا
شوێن و بەرواری شەهید بوون: ٢١ی شوباتی ٢٠٢٥/ ئامێدی گوهەرز.
***********************************************
ناسناو: عەگید بۆتان
ناو و پاشناو: ئارمین کویک
شوێنی لە دایکبوون: کامیاران
ناوی دایک-باوک: ڕوناک-سالیم
شوێن و بەرواری شەهید بوون: ٢١ی شوباتی ٢٠٢٥/ ئامێدی گوهەرز.
*********************************
ناسناو: گۆران دێرسیم
ناو پاشناو: حەمەد حەسەن نوەیدیس
شوێنی لە دایکبوون: تەل کۆچەر
ناوی دایک-باوک: شیها-حەسەن
شوێن و بەرواری شەهید بوون: ٢١ی شوباتی ٢٠٢٥/ ئامێدی گوهەرز.
***********************************