شاندی دەم پارتی و دەبەپە سەردانی ئۆفیسی قامیشلۆی مەسەدەیان کرد
لە بەردەوامی سەردان و کۆبوونەوەکانیاندا بە مەبەستی هەڵسەنگاندی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، شاندی دەم پارتی و دەبەپە لە قامیشلۆ سەردانی ئۆفیسی مەسەدەیان کرد.
لە بەردەوامی سەردان و کۆبوونەوەکانیاندا بە مەبەستی هەڵسەنگاندی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، شاندی دەم پارتی و دەبەپە لە قامیشلۆ سەردانی ئۆفیسی مەسەدەیان کرد.
ماوەی چەند ڕۆژێک شاندێکی باکووری کوردستان بە نوێنەرایەتی دەم پارتی و دەبەپە بۆ بەشداربوون لە کۆنفرانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان" سەردانی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریان کردووە.
شاندەکە پێکهاتوون لە؛ هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسیکین بایندەر، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ناوەندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) سەرهات ئەرەن، ساڵیحە ئایدەنیز پەڕلەمانتارانی دەم پارتی، گوڵجان کاچـماز و موحەمەد کاماچ.
شاندەکە بۆ قسەکردن لەسەر "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ٢٧ی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ، زنجیرەیەک کۆبوونەوە و سەردانییان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و ئەمڕۆش سەردانی ئۆفیسی قامیشلۆی مەسەدەیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆیان لەسەر کۆنفرانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان" کرد، کە لە ٢٦ی نیسان بە بەشداری نوێری زۆربەی پارت و ڕێکخراوەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان ئەنجام درا.
لە درێژی کۆبوونەوکەدا شاندەکە سەرنجییان خستەسەر گرنگی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ٢٧ی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ. هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پێکهێنانی بانگەوازییە کرایەوە و بە ڕێ ڕزگاری و چارەسەری بۆ کێشەکانی کوردستان و هەرێمەکە دەستنیشان کرا.